ژمارەی بینین:

پ.ژ(٥٢):ئافرەتێك بە هۆی دوو گیانەوە (حمل) بە ڕۆژوو نابێت یان بە هۆی شیردانی منداڵەوە ئایە كەفارەت بدات یان بە ڕۆژوو بێت ؟

بەروار:٢٠١٥/٠٧/٠٦

پوختەی پرسیار:
ئافرەتێك بە هۆی دوو گیانەوە (حمل) بە ڕۆژوو نابێت یان بە هۆی شیردانی منداڵەوە ئایە كەفارەت بدات یان بە ڕۆژوو بێت ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
هەر ئافرەتێك دوو گیان بوو (حامل) یان شیردەر بوو, وە مەترسی هەبوو خۆی یان منداڵەكەی ئەوە بۆی هەیە رۆژوو نەگرێت و كەفارەت بدات و گێڕانەوەی لە سەر نییە, ئەمەش بۆچوونی عەبدولڵای كوڕی عەباس و عەبدولڵای كوڕی عومەرە (ڕەزای خوایان لێبێت), هیچ صەحابەیەك رای جیاوازی نییە بۆیە حوكمی ئیجماعی هەیە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
52.jpg ٥٦٩.٧٨ کیلۆ بایت