ژمارەی بینین:

پ.ژ(128):حوكمی ئەو كەسەی كە ڕۆژو ئەگرێت , بەڵام نوێژ ناكات؟

بەروار:٢٠١٣/٠٧/٠٩

پوختەی پرسیار:
حوكمی ئەو كەسەی كە ڕۆژو ئەگرێت , بەڵام نوێژ ناكات؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەم كە نوێژ ناكەن بیر بكەنەوە لە سەر ئەنجامی كارەكەیان, هەروەها نوێژ گرنگترین پایەكانی ئیسلامە لە دوای شهادتین. زانایان دوو بۆچونیان هەیە :
1- ئەوەی نوێژ نەكات بێ‌ باوەڕە بۆیە هیچ كردەوەیەكی لێ‌ وەرناگیرێت وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ((وَلَوْ أَشْرَكُواْ لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ))
2- ئەوەی نوێژ نەكات بەڵام باوەڕی پێ‌ هەبێت ئەوە كردەوەكانی تری بەتاڵ نابێتەوە, بەڵام تاوانبارە بە تاوانێكی زۆر گەورە , كە لە دزی و زینا و قەتل گەورە ترە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە