ژمارەی بینین:

پ.ژ(٣٩):ئایە لەسێ جار زیاتر بجوڵێیت لەنوێژدا نوێژەكەت بەتاڵ ئەكاتەوە؟

بەروار:٢٠١٢/٠٧/٠١

پوختەی پرسیار:
ئایە لەسێ جار زیاتر بجوڵێیت لەنوێژدا نوێژەكەت بەتاڵ ئەكاتەوە؟

وەڵام:
الحمدلله رب العالمین، والصلاە والسلام علی أشرف الخلق والمرسلین نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه أجمعین ومن تبعه بإحسان إلی یوم الدین... أما بعد.
خشوع لەنوێژدا پێویستە و,هەر جوڵەیەك لەنوێژدا ئەگەر بۆ بەرژەوەندی نوێژەكە بوو ئەوەی هیچ كاریگەری خراپی نی یە و بەڵكو لەوانە سونەت بێت یان واجب.
بەڵام ئەگەر بەبێ پێویستی بووئەوە لەئەجری نوێژەكە كەم دەكاتەوە بە مەرجی جوڵاندنەوەكە نەگاتە ئەو ئاستەی ئەگەر تەماشای بكەی وا بزانی كە لەنوێژدا نی یە
بەڵام هیچ بەڵگەیەك نی یە لەسەر ئەوەی سێ جوڵە نوێژ بەتاڵ بكاتەوە. والله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە