ژمارەی بینین:

پ.ژ(٣٣):ئایه‌ دوای ته‌واو کردنی قورئانی پیرۆز بۆم ئیهدای بکه‌م و ئه‌توانی بۆ چه‌ن که‌سى بکه‌یت ?

بەروار:٢٠١٢/٠٥/١٤

پوختەی پرسیار:
ئایه‌ دوای ته‌واو کردنی قورئانی پیرۆز بۆم ئیهدای بکه‌م و ئه‌توانی بۆ چه‌ن که‌سى بکه‌یت ?

وەڵام:
قورئان خوێندن عیبادەتێكی زۆر پبیرۆزە و ئەجر و پاداشتێكی زۆری دەست دەكەوێت ئەو كەسەی كە دەیخوێنێتەوە, وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: ( مَنْ قَرَأ حَرْفاً مِنْ كِتَابِ اللهِ فَلَهُ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أمْثَالِهَا، لاَ أقول: ألم حَرفٌ، وَلكِنْ: ألِفٌ حَرْفٌ، وَلاَمٌ حَرْفٌ، وَمِيمٌ حَرْفٌ)( صحيح: رواه الترمذي(2912) وقال حديث حسنٌ صحيح. )
واتە: هەركە سێك پیتێك لەقورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە خێرێكی بۆ ئەنووسرێت، وەخێریش (یەك) بە (دەیە) من ناڵێم (الم) پیتێكە، بەڵكو (الف) پیتێكەو (لام) پیتێكەو (میم) پیتێكە بەڵام كە قورئانت خوێند ناتوانیت ئیهدای بكەیت بۆ یەكێكی تر چونكە نە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) و نە صەحابە هیچیان قورئانیان نەكردووە بە ئیهدا و بۆ یكێكی تری بینێرن , بەڵام قورئان خوێندنەكەت دەگاتە دایك و باوكت بە بێ ئەوەی ئیهدای كەیت بۆیان, وە ئەگەر ویستت سوودت بۆ یەكێكی تر هەبێت دەتوانیت خێر و صەدەقەیان بۆ بكەیت.