ژمارەی بینین:

پ.ژ(٣٢):ئایە دروستە بە دەستت ئاوی خۆت بهێنیتەوە(الاستمناء او العادة السرية)؟

بەروار:٢٠١٣/٠٢/١٤

پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە بە دەستت ئاوی خۆت بهێنیتەوە(الاستمناء او العادة السرية)؟

وەڵام:
الحمدالله والصلاةوالسلام علی رسول الله: دەرهێنانی ئاو {مەنی} بەدەست(الاستمنا‌ء)یان (العادةالسریة) كارێكی ناشەرعییە و دروست نییە و حەرامە بە بەڵگەی ئەم ئایەت و فەرموودانەی خوارەوە:
1- قال تعالى: (وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ)
واتە: ئەوانەی كە داوێنیان دەپارێزن
- 2- قول النبي (صلى الله عليه و سلم) : (يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)
واتە: بانگەوازی بۆ چینی گەنجان هەر كەسێك لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە با ژن بهێنێت, چونكە چاو و داوێنی ئەپارێزرێت, وە هەركەسێكیش توانای ژن هێنانی نییە ئەوە با بە ڕۆژوو بێت, چونكە ئەو ڕۆژووە دەبێتە یارمەتی دەر و قەڵغانێك دەیپارێزێت لە تاوان كردن.

ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (إبراهيم عمر)ەوە وەڵام دراوەتەوە