ژمارەی بینین:

پ.ژ(٣١):ئایە نەجاشی صەحابە بووە یان تابعی؟

بەروار:٢٠١٢/٠٥/١٢

پوختەی پرسیار:
ئایە نەجاشی صەحابە بووە یان تابعی؟

وەڵام:
الحمدالله والصلاةعلی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن والاه
زانایانی {سیرە} باسی ئەوەیان كردووە لە دوای كۆچ كردنی هەندێك لە هاوەڵان
بۆ وڵاتی حەبەشە و چاوپێكەوتنیان بە نەجاشی و باس كردنی حاڵی خۆیان و
خوێندنەوەی بەشێك لە سورەتی مەریەم, نەجاشی موسڵمان بوو. ئەگەر ئێمە
وردبینەوە لە پێناسەی {الصحابي} بۆمان دەردەكەوێ , كە نەجاشی لە ژێر ئەم پێناسەیە جێی نابێتەوە.
بەڵام ئەگەر تەماشای پێناسەی {التابعي} بكەین [هو من لقي صحابیا مسلما ومات علی الاسلام] تسیر مصطلحالحدیث
ئەوئەم پێناسەیە ئەیگرێتەوە چونكە {نەجاشی } موسڵمان بووە و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ی بینیوە..بە موسڵمانێتیش وەفاتی كردووە.