ژمارەی بینین:

پ.ژ(136):ئایە دروستە بە تەسبیح زیكر بكرێت؟

بەروار:٢٠١٣/١٠/١٩

پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە بە تەسبیح زیكر بكرێت؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
یادكردنی خوای گەورە عیبادەتە, عیبادەتیش پێویستە (دوو) مەرجی تێدا بێتە دی:
1- بە دڵسۆزی و نییەت پاكی تەنها بۆ خوای گەورە ئەنجام بدرێت.
2- بە گوێرەی سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) بێت.
بەكارهێنانی ئەم شتەی, كە پێی دەوترێت (تەسبیح) هیچ بەڵگەی لە سەر نەهاتووە, تەنانەت پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) و هاوەڵان و هەر چوار پێشەوایانی ئیسلام نەیان كردووە, بەڵكو بەڵگە لە سەر ئەوە هاتووە, كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) : ((كان یعقد التسبیح بیمینە)) .
واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) بە پەنجەكانی دەستی ڕاستی زیكری دەكرد. ولله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە