ژمارەی بینین:

پ.ژ(٢٩):وەرزش كردن بە شۆرتەوە دروستە؟حوكمی سەیركردنی چییە؟

بەروار:٢٠١٢/٠٤/٠٨

پوختەی پرسیار:
وەرزش كردن بە شۆرتەوە دروستە؟حوكمی سەیركردنی چییە؟

وەڵام:
وەرزش كردن كارێكی دروستە ئەگەر سەرقاڵت نەكات واجبێكت لە دەست نەدات, ئەگەر بەهۆیەوە واجبێكت بفەوتێت ئەو كاتە حەرامە, هەروەها هەركاتێك بوو بە پیشەی مرۆڤــ كە زۆربەی كاتەكەی بەسەر بەرێت لەگەڵ وەرزشدا ئەوە كات بە فیڕەَدانە, ئەو كاتە مەكروهە و ناپەسەندە, بەڵام ئەگەر وەرزشوان تەنها دەرپێیەكی كورت لە پێدا بێت بە شێوەیەك ڕانی دیار بێت ئەوە دروست نییە, چونكە واجبە لەسەر گەنجان ڕانیان بپۆشن, دیسان دروست نییە تەماشاكردنی یاریزانەكان بەم شێوەیە كە ڕانیان دیار بێت چونكە (الفخذ عورة )
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
29.jpg ٨١٨.٤٨ کیلۆ بایت