ژمارەی بینین:

پ.ژ(135):ئایە دروستە لە كاتی لەش گرانیدا(الجنابة) زیكری خوای گەورە بكرێت؟

بەروار:٢٠١٣/١٠/٠٢

پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە لە كاتی لەش گرانیدا(الجنابة) زیكری خوای گەورە بكرێت؟

وەڵام:
الحمدللە والصلاە والسلام علی رسول الله وبعد. بەڵێ دورستە لەكاتی لەش گرانی وبێ دەستنوێژیدا زیكری خوای گەورە بكرێت, هەروەها دوعاكردن و قورئان خوێندنیش دروستە و هەر زكرێكی تریش بێت, بە بەڵگەی فەرموودەكەی عائیشە (خوای لێی ڕازی بێت) فەرمویەتی:((كان رسول الله (صلی الله علیه و سلم ) یذكر الله فی كل أحیانه)) رواه مسلم .
واتە پێغەمبەری خوا ( صلی الله علی وسلم) لە هەموو حاڵەتێكدا یادی خوای گەورەی دەكرد, بەڵام باشتر وایە بە دەستنوێژەوە زیكر بكرێت و لەشی پاك بێت, (مهاجر) سەلامی لە پێغەمبەری خوا كرد (صلی الله علی وسلم) وەڵامی سەلامەكەی نەدایەوە,پاشان دستنوێژی گرت و داوای لێبوردنی لێی كرد و فەرمووی: ((إِنِّي كَرِهْتُ أَنْ أَذْكُرَ اللَّهَ إِلا عَلَى طُهْرٍ )) صحيح سنن ابي داود.
واتە: من پێم باش نییە یادی خوای گەورە بكەم ئیلام بە پاكی نەبێت.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (إبراهيم عمر)ەوە وەڵام دراوەتەوە