ژمارەی بینین:

پ.ژ(٢٦):ئایا بەڵگە هەیە لەسەر كردنی كڵاو لە ناو نوێژدا؟

بەروار:٢٠١٢/٠٣/٢٣

پوختەی پرسیار:
ئایا بەڵگە هەیە لەسەر كردنی كڵاو لە ناو نوێژدا؟

وەڵام:
هیچ بەڵگەیەكی تایبەت نییە لەسەر ئەوەی كە كڵاو لەسەر كردن فەرز بێت یان سونەت لە نوێژدا بۆ پیاوان, بەڵام لەسەركردنی شتێك لە تەواوی خۆڕازاندنەوەیە بۆ نوێژ, ((يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ)) الاعراف:31
هەروەها پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەهیچ شێوەیەك سەر ڕووت نەبووە نە لە كاتی نوێژدا, نەلە كاتەكانی تریشدا, بۆیە زانایان بە مەكروهیان داناوە بەسەر ڕووتی نوێژ بكرێت, بەتایبەت ئەگەر پێش نوێژ بێت.

ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
26.jpg ٥٩٢.٤٤ کیلۆ بایت