ژمارەی بینین:

پ.ژ(٢٣):ئایە خاڵ كوتانی كاتی دروستە ؟

بەروار:٢٠١٢/٠٣/٢٣

پوختەی پرسیار:
ئایە خاڵ كوتانی كاتی دروستە ؟

وەڵام:
ئەم كارە دروست نییە, چونكە خاڵ كوتان نەفرینی لێ‌ كراوە, ((لعن النبي صلى الله على وسلم الواشمة والمستوشمة)), سنوور داركردنی لێو و چاوان كە تا ساڵێَََك یان شەش مانگ ئەمێنێ, لە پاشان تازە ئەكرێتەوە ئەگەر كاڵ بێتەوە, ئەو كارە هاوشێوەی خاڵ كوتانی حەرامە, لە ئەصڵدا (كل) چارەسەركردنە بۆ هەردوو چاو ڕەنگی ڕەشە یان خۆڵەمێشیە, لە سەر برژانگ و لێواری چاوان بەكاردێت وەك چارەسەركردن و جوانی بۆ ژنان, كە ڕازانەوەیەكی دروستە, بەڵام سنووردار كردنی لێو بە بەكارهێنانی (كل) بۆ كاتێكی دیاری كراو, ئەمە كارێكی نادروستە, پێویستە لە سەر ژنان خۆیان بپارێزن لە كارێك كە جێی گومانە خوای گەورە باشتر ئەزانێ.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
23.jpg ٩٤.٥٦ کیلۆ بایت