ژمارەی بینین:

پ.ژ(167) ئایا درۆی مەصڵە‌حە‌ت هە‌یە‌؟

بەروار:٢٠١٥/١٠/٢٠

پوختەی پرسیار:
ئایا درۆی مەصڵە‌حە‌ت هە‌یە‌؟


وەڵام:
بە‌ناوی خوای گە‌ورە‌و میهرە‌بان، موسڵمان ڕاستگۆیە‌ و هە‌میشە ‌درۆ ناكات، بەڵكو هە‌ر تاوانێك بكات نابێت درۆ بكات بە‌تایبە‌تی ئە‌گە‌ر درۆ كردن لە‌بە‌ر خودی خۆی بێت، چونكە‌ خوای گە‌ورە‌ فە‌رمان بە‌موسڵمانان دە‌كات بە‌ڕاستگۆیە‌تی: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ] [التوبة: 119].
بەڵام ئە‌گە‌ر درۆ كردن بۆ ئیصلاح بوو لە‌نێوان دوو كە‌سدا، ڕێگە‌ی پێ‌ دراوە‌ وە‌ك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)دە‌فە‌رموێ: (ليس الكذاب الذي يصلح بين الناس فينمي خيراً أو يقول خيراً)( ( متفق عليه، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 5379، ومشكاة المصابيح: 5031)
مرۆڤـ مە‌بە‌ستی چاكسازی و ئیصلاح بێت لە‌نێوان خەڵكدا و بڵێت فڵانە‌ كە‌س بە‌باشی تۆی باس كردووە ‌و دوعای خێرت بۆ دە‌كات، ئە‌وە‌ دروستە ‌باواش نە‌بێت جا ئە‌م درۆیە‌ پێ‌ی دە‌وترێت درۆی ئیصلاح نە‌ك درۆی مەصڵە‌حە‌ت بە‌مانای ئینسان بۆ مە‌صڵە‌حە‌تی خۆی درۆ بكات وە‌كو خە‌ڵكی نە‌زان تە‌فسیری دە‌كە‌ن .
=================
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (خليل احمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە