ژمارەی بینین:

پ.ژ(1٦١):ئەگەر رێبوارێك (مسافر) گەیشتە دوو ڕكاتی كۆتای لە نوێژی چواریدا لەگەڵ ئیمامی نیشتەجێ ئایا لەگەڵ ئەودا سەلام بداتەوە بەنیەتی كورت كردنەوە؟

بەروار:٢٠١٤/٠٥/٠٩

پوختەی پرسیار:
ئەگەر رێبوارێك (مسافر) گەیشتە دوو ڕكاتی كۆتای لە نوێژی چواریدا لەگەڵ ئیمامی نیشتەجێ ئایا لەگەڵ ئەودا سەلام بداتەوە بەنیەتی كورت كردنەوە؟

وەڵام:
دروست نی یە بۆ ڕێبوار ئەگەر لە پشت ئیمامی نیشتەجێ‌وە نوێژی كرد نوێژ كورت بكاتەوە بە بەڵگەی گشتی ووتەی پێغەمبەری خوا((صلی الله علیە وسلم)): ((ما أدركتم فصلوا وما فاتكم فأتـموا))(2).
كەوابوو ئەگەر ڕیبوار فریای دوو ڕكاتی كۆتای كەوت پێویستە دوو ڕكاتی تر بكات دوای سەلام دانەوەی ئیمام، دروستیش نییە تەنها بە دوو ڕكات سەلام بداتەوە (فتاوى أركان الإسلام للشيخ ابن العثيمين).
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە