ژمارەی بینین:

پ.ژ(159): نینۆك درێژكردن حەرامە؟

بەروار:٢٠١٤/٠٤/٢٦

پوختەی پرسیار:
نینۆك درێژكردن حەرامە؟

وەڵام:
نینۆك كردن و پاك ڕاگرتنی نینۆكەكان یەكێكە لە دروشمەكانی پێغەمبەران و دروشمی موسڵمانان وەك لە فەرموودەی أبو هریرە(رەزاى خواى لی بیت) دا هاتووە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (خمس من الفطرة: ... وتقلیم اڵاظفار)( (رواه الجماعة) .) .
واتە: پێنج شت لە فیترەت و ئیمانن:.... نینۆك كردن .
جا درێژ كردنەوەی نینۆك كارێكی پیس و حەرامە و پێچەوانەی ئەو فیترەتەیە كە مرۆڤی لەسەر دروستكراوە و فەرمانی پێ كراوە لەوەش خراپتر ئێستا كەسانی خراپ و تاوانبار و عاشق وخنكاو لە ناو دەریای بێ بنی شەیدا بوون و بێ هۆشیدا ئەو كارە دەكەن تاوەكو بووەتە هۆی ناسینەوەی ئەو كەسانەی ئەوە ڕەفتاریانە بۆیە یەكێك لە نیشانەكانی لەدەستدانی ژیری و هۆش و فام لای كەسانی ئارەزووپەرست و عەوداڵانی ڕەگەزی بەرامبەر بەبێ شەرعی ئەوەیە نینۆكت درێژ بكەیت ئەگینا كەسی پاك و بەئیمان و ئازاد كە خۆی نەخستبێتە داوی شەیدابوونەوە پێویستی بەو جۆرە كارانە نییە .
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە