ژمارەی بینین:

پ.ژ(149): ڕۆژوو شكاندنی ڕێبوار لەسەفەردا

بەروار:٢٠١٣/١٢/٣١

پوختەی پرسیار:
ئایا دروستە ڕێبوار ئەگەر گەیشتەوە شارەكەی خۆی بەردەوام بێت لە بەڕۆژوو نەبوون هەرچەندە ئەم شتە زەحمەتیش بێت لە سەری؟ وە ئایا پاداشتی ڕێبواری ڕۆژووەوان چەند جارێكە لەگەڵا ئەوەی ئێستا هەموو هۆكارێك ئاسانە؟

وەڵام:
ئەگەر مرۆڤــ بگاتە ئەو شارەی كە بۆی چووەو بە ڕۆژوو بێت ئاسایییە ئەگەر ڕۆژووەكەی بشكێنێت، چونكە ڕۆژووەوان لەسەفەردا هەڵبژاردن بە ویستی خۆیەتی، ئەگەر وویستی لێ بێت بەردەوام دەبێت لە بەڕۆژوو بوون، وە ئەگەر ویستیشی لێ بێت ڕۆژووەكەی دەشكێنێت، بەڵام ئەگەر بگاتەوە شارەكەی خۆی وبەڕۆژوو بێت ئەوا پێویستە لەسەری بەردەوام بێت لەسەر بەڕۆژوو بوونەكەی، وە حەڵاڵا نییە بۆی رۆژووەكەی بشكێنێت، بەڵام ئەگەر بگاتەوە شارەكەی خۆی و لەسەفەردا ڕۆژووەكەی شكاند بێت ئەوا پێویست نییە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن وخواردنەوە، چونكە ئەم خۆگرتنەوەیە هیچ سودێكی پێ ناگەیەنێت كە ئەم سەرەتای رۆژ ڕۆژووەكەی شكاندووە، وەئەمە پێی ناوترێت ڕۆژوو وە بۆی هەیە بخوات ‌و بخواتەوە تا خۆر ئاوا بوون، بەڵام ئەگەر لەوە ترسا خەڵكی تۆمەت باری بكەن بەوەی كە بە ڕۆژو نابێت ‌و هاوشێوەی ئەمانە ئەوا دەبێت بە نهێنی بخوات ‌و بخواتەوە‌و كەس نەیبینێت( (اللقاء الشهري، رقم: 8، ص85).).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)