ژمارەی بینین:

پ.ژ(148): ماوەی خەتم كردنی قورئان

بەروار:٢٠١٣/١٢/٢٤

پوختەی پرسیار:
ئەو ماوەیەمان بۆ دیاری بكەن كە قورئانی تێدا خەتم بكرێت، وە ئەوەی كە پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەكانی كردوویانە؟

وەڵام:
كەمترین ماوە كە قورئانی تێدا خەتم بكرێت سێ‌ ڕۆژە، هەرچەندە هەیە لە شوێن كەوتوان (التابعین) كە قورئانیان خەتم كردووە لە شەو و ڕۆژێكدا بە تایبەتی لە ڕەمەزاندا، بەڵام چاكتر وایە كە خەتم بكرێت لە سێ‌ ڕۆژدا، وە ئەگەر لە پێنج ڕۆژ یاخود شەش ڕۆژیشدا خەتمی كرد ئەوا هەر ئاسایییە، وە ئەگەر لە مانگێكدا جارێك یاخود دووجار خەتمی كرد ئەوا ئاسایی¬یەو شتەكە فراوانە، گرنگ ئەوەیە كە ڕەمەزان تایبەتمەندێتی هەبێت لە قورئان خوێندندا((اللقاء الشهري، رقم: 8، ص75). ).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)