ژمارەی بینین:

پ.ژ(147):لەبەر كردنی جل وبەرگێك كە وێنەی تێدا بێت

بەروار:٢٠١٣/١٢/١٩

پوختەی پرسیار:
حوكمی لەبەركردنی ئەو جل وبەرگانە چییە كە وێنەی تێدایە؟

وەڵام:
لەبەر كردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی تێدایە دروست نییە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، هەروەها هێشتەوەی وێنە بۆ یادگاری یاخود جگە لە یادگاری دروست نییە ، مەگەر وا بخوازێت وەكو وێنەی مامەڵە، وەهەر كەسێك وا گومانی بردبێت كە من فەتوای ئەوەم داوە كە وێنەی حەرام تەنها خاوەن لاشەیە ئەوا درۆی بۆمان هەڵبەستووە.......................... چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:[إنَّ الملائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فيهِ صُورَةٌ]( (صحيح الجامع الصغير: 7261). واتە: فریشتەی رەحمەت ناچێتە هیچ ماڵێكەوە كە وێنەی تێدا بێت.
بۆیە رێگە نادەین بەكەس وێنە بهێڵێتەوە بۆ یادگاری هەروەكو دەڵێن، وەهەركەسێك وێنەی هێشتۆتەوە وهەڵگرتووە بۆ یادگاری ئەوا پێویستە لەسەری بیدڕێنێت ولەناوی بەرێت، ئیتر جیاوازی نییە ئایا هەڵیواسیوە بە دیوارەوە، یاخود خستویەتییە ناو ئەلبوومەوە، یاخود جگە لەمانە، چونكە هێشتنەوەی وێنە خەڵكی ئەو ماڵە بێ‌ بەش دەكات لە چونە ژوورەوەی فریشتەی رەحمەت( (المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص42).

لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)