ژمارەی بینین:

پ.ژ(146): لەپێ‌ كردنی پانتۆڵا بۆ ئافرەتان

بەروار:٢٠١٣/١٢/١٣

پوختەی پرسیار:
حوكمی لەپێ‌ كردنی پانتۆڵا چییە بۆ ئافرەتان ؟

وەڵام:
پانتۆڵا قەبارەی قاچ وپەراسو وسینگی ئافرەت دەردەخات، بۆیە ئەو ئافرەتەی پانتۆڵا لەپێ‌ دەكات ئەم فەرموودە صەحیحە دەیگرێتەوە كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)دەفەرمێت: ( صِنْفانِ مِنْ أهْلِ النَّارِ لم أرَهُمَا.....ونِساءٌ كاسِياتٌ عارِياتٌ مُمِيلاتٌ مائِلاتٌ رؤوسُهُنَّ كأسْنِمَةِ البُخْتِ المائِلةِ، لا يَدْخُلْنَ الجنةَ ولا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وإنَّ رِيحَها لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذا وَكَذا )( (صحيح الجامع الصغير: 3799).
واتە: دوو كۆمەڵا هەن ئەهلی دۆزەخن وهێشتا من نەمبینیون......وە ئافرەتانی پۆشتەی رووت سەرەنجی پیاوان رادەكێشن بەلای خۆیاندا وبەلارولەنجەوە دەڕۆن بە رێدا، قژەكانیان لەبان سەریان بەستووە وەكو بان پشتی وشتر بەرزیان كردۆتەوە، ئەمانە بەهۆی ئەم كردەوەیەیانەوە ناچنە بەهەشتەوە، وە بۆنی بەهەشتیش ناكەن، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری ئەوەندەو دەوەندەوە.
بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئافرەتانی باەوڕدار ئەوەیە كە لە خوای گەورە بترسن وسوربن لەسەر جل وبەرگی ئیسلامی داپۆشەر، وە پارەی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن لە كڕینی ئەم جل وبەرگانەدا. والله الموفق.
وە پرسیاركرا لەپایەبەرزیان: بەڵگەی ئەو ئافرەتانەی كە پانتۆڵا دەكەن ئەوەیە دەڵێن: پانتۆڵا فراوانەو تەسك نییە وداپۆشەرە؟
فەرمووی: تەنانەت ئەگەر پانتۆڵەكە فراوانیش بێت، چونكە جیاكردنەوەی قاچێكی لە قاچەكەی تری شتێكە لە دانەپۆشراوی، پاشان لەوە دەترسین كە لە خۆ چواندنی ئافرەتان بێت بە پیاوان، چونكە پانتۆڵا جل وبەرگی پیاوانە، وەپێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) نەفرەتی لەو ئافرەتانە كردووە كە خۆیان دەچوێنن بە پیاوان( (المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص98-99)).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)