ژمارەی بینین:

پ.ژ(146): بڕینی قژی ئافرەت تا ناو شانی بۆجوانی، وبەكارهێنانی ئامێرەكانی جوانكاری بۆ مێرد

بەروار:٢٠١٣/١٢/٠٩

پوختەی پرسیار:
حوكمی بڕینی قژی ئافرەت چییە تا ناو شانی بۆجوانی، ئیتر ئایا شوی كردبێت یان نا؟ وەحوكمی بەكارهێنانی ئامێرەكانی جوانكاری زانراو چییە بۆ خۆجوان كردن بۆ مێرد؟

وەڵام:
بڕینی قژی ئافرەت یاخود بەشێوەیەكە كە لە قژی پیاوان بچێت، ئەمە حەرامەو لەتاوانە گەورەكانە، چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەفرەتی لەو ئافرەتانە كردووە كە خۆیان دەچوێنن بە پیاوان، یاخود بەشێوەیەكە ناگاتە خۆچواندن بە پیاوان، ئەمەیان زانایان بۆچونیان جیاوازەو سێ‌ بۆچونیان هەیە:
بۆچونی یەكەم: دەڵێن: دروستە.
بۆچونی دووەم: دەڵێن: حەرامە.
بۆچونی سێ‌یەم: دەڵێن: مەكروهە.
ئەوەی كە بڵاو بێت لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد ئەوەیە كە مەكروهە، لە راستیدا نابێت ئێمە هەرچی داب ونەریتێك كە لە جگە لە خۆمانەوە بۆمان هات وەری بگرین، ئیمە پێش سەردەمێكی نزیك دەمان بینی ئافرەتان شانازییان دەكرد بە قژ درێژی وزۆری قژیان، چییانە ئێستا ئەم كارە دەكەن كە لە ووڵاتانی ترەوە بۆمان هاتووە، وەمن بەرهەڵستی هەموو شتێكی تازە ناكەم، بەڵام بەرهەڵستی هەموو شتێك دەكەم كە كۆمەڵگا بگۆڕێت بۆ داب ونەریتێك كە لە جگە لە موسڵمانانەوە هاتبێت.
وەبەكارهێنانی ئامێرەكانی خۆجوان كردن وەكو سوراو ئاسایییە و هیچی تێدا نییە، هەروەها سوركردنی روومەت بەتایبەتی بۆئافرەتێك كە شووی كردبێت (بەڵام ئەگەر زیانی هەبێت ئەوا قەدەغە دەكرێت لەبەر زیانەكەی).
بەڵام ئەو خۆجوان كردنەی كە هەندێك لە ئافرەتان دەیكەن بە برۆهەڵگرتن، ئیتر هەڵكێشانی بێت یاخود باریك كردنەوەی ئەوا حەرامە، چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) نەفرەتی كردووە لەو ئافرەتانەی كە برۆ هەڵدەگرن، وەلەو ئافرەتانەیش كە بۆیان هەڵدەگرن، هەروەها ددان شاش كردنی ئافرەتان بۆ جوانی حەرامەو نەفرەتی لێ‌ كراوە((المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص99).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)