ژمارەی بینین:

پ.ژ(145): پاك بوونەوەی ئافرەت لەبێ‌ نوێژی (الحیض) وبەرۆژووبوونی:

بەروار:٢٠١٣/١٢/٠٩

پوختەی پرسیار:
ئەگەر ئافرەت پاك بووەوە لە بێ‌ نوێژی وغوسڵی دەركرد پاش نوێژی بەیانی ونوێژی كرد وبەرۆژوو بوو، ئایا پێویستە لەسەری ئەو رۆژە بگێڕێتەوە؟

وەڵام:
ئەگەر ئافرەت لەبێ‌ نوێژی پاك بووەوە پێش دەركەوتنی فەجر ئەگەر بەتەنها یەك دەقیقەیش بێت بەڵام دڵنیا بێت كە پاك بۆتەوە، ئەگەر لە رەمەزاندا بێت ئەوا پێویستە لەسەری بەرۆژوو بێت، وەرۆژوو گرتنەكەی لەو رۆژەدا تەواوە وپێویست ناكات قەزای بكاتەوە، چونكە بە پاكی بەرۆژوو بووە هەرچەندە ئەگەر غوسڵا دەرنەكات تا پاش دەركەوتنی فەجر ئەوا ئاسایییەو هیچ شتێكی تێدا نییە، هەروەكو چۆن ئەگەر پیاو لەشی گران بێت بەهۆی كۆبوونەوەی لەگەڵا خێزانی، یاخود خەوبینینی ( إحتلام) بوونی، ئەوا ئەگەر پاششێو بكات وغوسڵا دەرنەكات ئیللا پاش دەركەوتنی فەجر نەبێت ئەوا رۆژووەكەی تەواوە.
وە بەم بۆنەیەوە دەمەوێت شتێكی تر روون بكەمەوە لەلای ئافرەتان ئەویش ئەوەیە ئەگەر توشی بێ‌ نوێژی بوون لەپاش رۆژوو شكاندنیان پێش ئەوەی نوێژی شێوان (عیشا‌ء) بكەن وا دەزانن رۆژووی ئەو رۆژەیان بەتاڵا بۆتەوە، كە ئەمەیش هیچ بنچینەیەكی نییە ئەگەر لەپاش خۆرئاوا بوون توشی بێ‌ نوێژی بوون ئەگەر بەیەك دەقیقەیش بێت ئەوا رۆژوو گرتنەكەیان تەواوە( (رسالة في الدماء الطبيعية للنساء: ص65-66).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)