ژمارەی بینین:

پ.ژ(144): أ- خاوەنی كۆمپانیایەك پرسیار دەكات وئەڵێت: كۆمپیانیەكەمان بەنیازە دەزگایەكی ئۆتۆماتیكی سەر بڕین بكڕێت لەبری بەكار هێنانی چەند كەسێك چونكە ژمارەی سەربڕاوەكان یەجگار زۆرن ئایا دروستە؟ ب ـ ئایا ناوی خوا هێنان (بسم الله الله أكبر) تەنها لەكاتی هەڵكردنی دەزگاكە دروستە؟ لەكاتێكا ناوی خوا هێنان بۆ سەر بڕین تەنها یەك جار

بەروار:٢٠١٣/١٢/٠٥

پوختەی پرسیار:
أ- خاوەنی كۆمپانیایەك پرسیار دەكات وئەڵێت: كۆمپیانیەكەمان بەنیازە دەزگایەكی ئۆتۆماتیكی سەر بڕین بكڕێت لەبری بەكار هێنانی چەند كەسێك چونكە ژمارەی سەربڕاوەكان یەجگار زۆرن ئایا دروستە؟
ب ـ ئایا ناوی خوا هێنان (بسم الله الله أكبر) تەنها لەكاتی هەڵكردنی دەزگاكە دروستە؟ لەكاتێكا ناوی خوا هێنان بۆ سەر بڕین تەنها یەك جار

وەڵام:
أ- بەڵێ دروستە دەزگای ئۆتۆماتیكی بكڕن بۆ سەربڕینی ئەو حەیوانانەی گۆشتیان دەخورێت .
لەكاتی هەڵكردنی دەزگاكە دەكرێت؟
ب- تەنها یەك جار ناوی خوا هێنان (بسم الله الله أكبر) بۆ سەر برین دروستە بۆ كەسێ دەزگاكە هەڵكات كەبیەوێت بەو هەڵكردنەی كۆمەڵێك سەر ببڕێت بەمەرجێك دەبێ ئەو كەسە موسڵمان بێت یان ئەهلی كیتاب بێت (گاور یان جولەكە)(بڕوانە كتێبی: (فتاوی اللجنة الدائمة): (22 / 462 ـ 463).).