ژمارەی بینین:

پ.ژ(143): پیاوێك سامان وماڵێكی زۆری لەحەڵاڵا وحەرام و پێك هێناوە، بەو پارەیە خانووبەرەیەكی دروست كردووە تێیدا نیشتەجێ بووە چەند بەشێكی لەو خانووەش داوە بەكرێ‌ پاشان گەڕاوەتەوە بۆ لای خوا وەك خۆی دەڵێ ـ تەوبەی سەرزەنشت كەری كردووە ئێستا چی لەوخانووە بكات؟ ئەوەش بزانن ناوبراو لەوڵاتێكدا دەژی كەخەڵكی ئەو وڵاتە تەنگی شوێنی نیشتە جێبوون دەچێژن، ئایا لەو دەست كەوتی ڕۆژانەی ببەخشێت یان چی بكات، حەرام وحەڵاڵا تێكەڵا بوون؟

بەروار:٢٠١٣/١٢/٠١

پوختەی پرسیار:
پیاوێك سامان وماڵێكی زۆری لەحەڵاڵا وحەرام و پێك هێناوە، بەو پارەیە خانووبەرەیەكی دروست كردووە تێیدا نیشتەجێ بووە چەند بەشێكی لەو خانووەش داوە بەكرێ‌ پاشان گەڕاوەتەوە بۆ لای خوا وەك خۆی دەڵێ ـ تەوبەی سەرزەنشت كەری كردووە ئێستا چی لەوخانووە بكات؟ ئەوەش بزانن ناوبراو لەوڵاتێكدا دەژی كەخەڵكی ئەو وڵاتە تەنگی شوێنی نیشتە جێبوون دەچێژن، ئایا لەو دەست كەوتی ڕۆژانەی ببەخشێت یان چی بكات، حەرام وحەڵاڵا تێكەڵا بوون؟


وەڵام:
پێویستە ماڵی حەرام بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی یان میراتگرانی ئەگەر ئەمەی نەتوانی لەبەر نەناسینەوەیان یان هۆكاری تر وەك ئەم هۆكارە ئەو كاتە دەیبەخشێت بۆ خاوەنی پارەكە بەسەر هەژاراندا لەگەڵا پەشیمان بوونەوە لەو كارەو داوای لێخۆش بوون لەخودا و دڵا دابەستن لەسەر نەگەڕانەوە بۆ ئەم جۆرە هۆكارانە(بڕوانە كتێبی: (فتاوی اللجنة الدائمة): (22 / 332 ـ 333).).