ژمارەی بینین:

پ.ژ(142):كە‌سێك خۆی دە‌سوتێنێت بۆچی گوناهی دە‌گاتێ لە‌كاتێكدا سە‌رئە‌نجامی هە‌ر مردنە‌؟ وە‌ ئایا سزای كە‌سێك كە‌ خۆی دە‌كوژێت چییە‌؟

بەروار:٢٠١٣/١١/٢٢

پوختەی پرسیار:
كە‌سێك خۆی دە‌سوتێنێت بۆچی گوناهی دە‌گاتێ لە‌كاتێكدا سە‌رئە‌نجامی هە‌ر مردنە‌؟ وە‌ ئایا سزای كە‌سێك كە‌ خۆی دە‌كوژێت چییە‌؟

وەڵام:
: خۆسوتاندن یان خۆكوشتن بە‌ئە‌نقە‌ست گوناهێكی گە‌ورە‌یە‌ نابێ موسڵمان پە‌نای بۆ ببات، وە‌ پێویستە‌ موسڵمان بە‌ئارام بێت بە‌رامبە‌ر كۆسپە‌كانی ژیانی دونیا و ترسی خوای هە‌بێت و ئە‌و باوە‌ڕە‌ی بە‌خوا و ڕۆژی دوایی و قە‌زاو قە‌دە‌ر ئە‌بێت كارێكی وا بكە‌ن كە‌سی موسڵمان هە‌رگیز لە‌ دونیادا دە‌ست بۆ خۆكوشتن و نائومێدی نە‌بە‌ن، وە‌ دە‌بێ موسڵمان هە‌میشە‌ چاوی لە‌ پاداشتی ڕۆژی دوایی یە‌وە‌ بێت، ڕاستە‌ دوا ئە‌نجامی هە‌موو كە‌سێك هە‌ر مردنە‌ بەڵام ئێمە‌ كە‌سمان نازانین كە‌ی و بە‌چی و لە‌كوێ دە‌مرین، وە‌ قە‌دە‌غە‌مان لە‌سە‌ر كراوە‌ خۆمان بكوژین كە‌وا بوو مرۆڤـ كاتێك تاوانبار دە‌بێت كە‌ خۆی بكوژێت ئە‌گینا مردن هە‌ر یە‌كجارە‌ و هە‌ر ئە‌وە‌شە‌ كە‌ بۆی نوسراوە‌ بەڵام ئە‌و تاوانبار بوونە‌ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌یە‌ فە‌رمانی خوای شكاندووە‌ سزای كە‌سێك كە‌ خۆی، بسوتێنێ یان بكوژێت بە‌ئە‌نقە‌ست ئە‌وە‌یە‌ كە‌ ئە‌بو هورە‌یرە‌ ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ ئە‌ڵێ پێغە‌مبە‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فە‌رموویە‌تی:
(من تردّى من جبل فقتل نفسه فهو في نار جهنم يتردى فيها خالداً مخلداً فيها أبداً، ومن تحسى سُمّاً فقتل نفسه سمُّة في يده يتحساه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً، ومن قتل نفسه بحديدة حديدته في يده يتوجأ بها في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبدا)ً(( رواه البخاري ومسلم ) .).
واتە‌: هە‌ر كە‌سێ بە‌ئە‌نقە‌ست خۆی لە‌ شاخێك فڕێ بداتە‌ خوارێ خۆی بكوژێت ئە‌وە‌ سزای لە‌ ڕۆژی دوایی¬دا لە‌ ئاگری دۆزە‌خ ئە‌وە‌یە‌ بە‌ بە‌ردە‌وامی لە‌ ئاگردا خۆی فڕێ دە‌داتە‌ خوارێ، وە‌ هە‌ر كە‌س ژەهر بخوات و خۆی بكوژێت ئە‌وە‌ لە‌ دۆزە‌خدا ژەهرە‌كە بە‌دە‌ستی-یە‌وە‌یە‌تی و دە‌یخوات و دە‌یكوژێتە‌وە‌ بە‌بە‌ردە‌وامی، وە‌ هە‌ر كە‌س خۆی بكوژێت بە‌ پارچە‌ ئاسنێك لە‌ دۆزە‌خدا ئە‌و ئاسنە‌یە‌ بە‌ دە‌ستییە‌وە‌یە‌تی بە‌وە‌ لە‌ خۆی دە‌دات بە‌بە‌ردە‌وامی .
كە‌وا بوو موسڵمانی بە‌ڕێز خۆكوشتن یە‌كێكە‌ لە‌ تاوانە‌ گە‌ورە‌كان وە‌ ئە‌و كە‌سە‌ی لە‌ دونیادا خۆی دە‌كوژێت ئە‌وە‌ كە‌سێكی نا ئومێد و ڕە‌شبینە‌ و لە‌ دوا ڕۆژیشدا سزاكە‌ی زۆر سە‌ختە‌، خوا پە‌نامان بدات .
======================
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (خليل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە