ژمارەی بینین:
پ.ژ(141): ئایا تشریح (شیتەڵ) كردنی جەنازە بۆ مەبەستی پزیشكی (طب) ی حەرامە یان نە؟
بەروار:٢٠١٣/١١/٢٢
پوختەی پرسیار:
سەلام علیكم من وەكو خوێندكارێكی كۆلێجی پزیشكی دوو پرسیارم هەیە:
1- ئایا تشریح (شیتەڵ) كردنی جەنازە بۆ مەبەستی پزیشكی (طب) ی حەرامە یان نە؟ لە كاتیكدا تۆ بۆ بواری زانست بەكاری دێنیت، ئەگەر نا ئەوە لەوانەیە شوینی ئەندامەكان نەناسیتەوە لەكاتی نەشتەرگەری (عملیات) دا؟ وە لە داهاتودا سست و كەم تەرخەم و كەم زان دەبیت لە كارەكەتدا .
2 ـ وە بوونی چەند دەرسێكمان لە خەستەخانە ، ئەمە وادەكات عەورەتی (پیاو یان ئافرەت) ببینین لەكاتی فحص دا ئایا هیجی تێدایە؟ حەرامە یان نا؟ تكایە بە بەڵگەوە وەڵامم بدەنەوە .
وەڵام:
زانستی شیكاری (علم التشریح) بەردی بناغەیە بۆ زانیاری و زیرەكی پزیشك وەڕێگەی بەدەست هێنانی ئەو زانیاریانەیە بە عەمەلی یان بە بیركردنەوە و بەقسە پزیشك ناتوانێ پێویستی بە بەشی كردەیی (عملي) نەبێت لە كاتێكدا (شیتەڵكاری) بناغەیەكی گرنگە بۆ دیاری كردن و دۆزینەوەی نەخۆشییەكان، وە پێویست و بەسوودە بۆ دۆزینەوەی هۆكاری مردن كە بەهۆی دەست درێژییەوە بووە یان نا، یان بۆ گواستنەوە و جێ گۆڕكێی ئەندامەكانی مرۆڤـ بنەوا و پشت پێ بەسراوە .
جا كاری شیتەڵكاری سێ هۆكاری سەرەكی هەیە:
یەكەم: شیتەڵكردنی جەستەی مردوو بۆ دۆزینەوەی جۆری تاوان و تاوانباران .
دووەم: شیتەڵ كردنی بۆ دۆزینەوەی جۆری نەخۆشییەكە .
سێیەم: شیتەڵكردنی بۆ فێربوون و فێركردن .
حوكمی یەكەم: هەركاتێ تاوانەكە یان تاوانبار نادیار ونەزانراو بوو ئەوە بۆ پاراستنی حوكمی شەرعی لەبەر نەچوونی بەهەڵەدا وە بۆ پاراستنی مافی مردووەكە كە پاش خۆی بۆ میراتگرانی دەمێنێتەوە وە بۆ چەندین هۆكاری شەرعی تر ئەوە حوكمی ئەم بەشەیە دروست و حەڵاڵ دەردەچێ وە ئەمەش بەڵگەی ئەم ڕێسایانەیە كە شەرع زانان ووتویانە:
(ارتكاب أخف الضررین) (الضرورات تبیح المحظورات) .
ئەمەش بە چەند مەرجێك:
1- بۆ ئەو تاوانەی كە كەسەكە پێی مردووە كەسێك تۆمەتبار كرا بێت .
2- شیتەڵكارییەكە بگاتە ئەنجام بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەكە .
3- پێویستی بوون بە شیتەڵكردن بۆ نموونە ئەگەر بەڵگەی تر نەبوو بۆ دۆزینەوەی تاوانباران تەنها ئەم ڕێگایە نەبێت .
4 ـ پێویستە ئەو پزیشكەی ئەم كارە دەكات كارامە و لێزان بێت .
5 ـ ئەو كەسەی شیتەڵی بۆ دەكرێت دەبێ مردبێ .
6 ـ مۆڵەت لە لایەن دادوەرەوە .
حوكمی دووم: واتە بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییەكان: دەستەی گەورە زانایانی وڵاتی سعودیە بڕیارێكیان دەركردووە بۆ ئەم سێ بەشەی كە لەپێشەوە باسمان كردن لەبەرواری ( 20/8/1396 ك بە ژمارە (47) كە ئەمە كورتەكەیەتی:
( يجوز تشريح جثة الآدمي لأجل التحقيق من دعوى جنائية أو أمراض وبائية لما في ذلك من المصالح الكثيرة ويكتفى بشتريح جثث أموات غير معصومين لأجل التعلم والتعليم حفظاً لكرامة المسلم الميت).
كەوابوو حوكمی سێیەم: بۆ فێربوون و فێركردن نەكرێت باشترە وەك لە فەتوای ئەو گەورە زانایانە دەردەكەوێت .
سەبارەت بە پرسیاری دووەم: بینینی عەورەت بۆ كاری پزیشكی تەنها بۆ كاتێكە ئەگەر پێویست بێت ئەگینا نابێ بەتایبەت لە پیاوەوە بۆ ئافرەتان یان بە پێچەوانەوە، پێویستە بۆ ئافرەت پزیشكی ئافرەت هەبێت وە بۆ پیاوانیش پزیشكی پیاو هەبێت لەبەر پاراستنی دین و ڕِەوشتی كەسەكان ئەگەر نەبوو ئەو كاتە دروستە لەگەڵ ئەم مەرجانە:
یەكەم: بینین و تەماشاكردن دەبێ (محرم) هەبێت یان ئافرەتێكی متمانە پێكراو هەبێت لەبەر ترسی خەڵوەت بوون كە لە شەرعدا نەهی لێكراوە .
دووەم: نابێ ئەو پزیشكە تەماشای هیچ شوێنێكی تر بكات تەنها دەم و چاو هەردوو دەستەكانی نەبێت وە تەنها ئەو جێگایەی كە پێویستە چارەسەر بكرێت وە پێویستە لەسەر پزیشكەكان جەستەی ئەو نەخۆشە دابپۆشن تەنها شوێنی مەبەست نەبێت .
سێ یەم: ئەگەر پزیشك توانی تەنها بە تەماشا كردن چارەسەر بكات ئەوە بە دەست دروست نییە وە پێویستە لە خوا بترسێت و چاو و دەستی لە حەرام بپارێزێت .
چوارەم: پێویستە لەسەر ئافرەتان ئەگەر پێویستیان بە چارەسەر بوو ئەوە ئەگەر پزیشكی ئافرەت نەبوو پزیشكی موسڵمانی متمانە پێكراو هەڵبژێرن .
==============
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (خليل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە