ژمارەی بینین:

پ.ژ(140):پاك بونەوەی ئافرەتی زەیستان (النفسا‌ء) پێش چلەی

بەروار:٢٠١٣/١١/١٧

پوختەی پرسیار:
ئایا نوێژو رۆژوو پێویستە لەسەر ئافرەتی زەیستان ئەگەر پاك بووەوە پێش چلەی؟

وەڵام:
بەڵێ‌.. هەركاتێك ئافرەتی زەیستان پێش چلەی پاك بوەوە ئەوا پێویستە لەسەری نوێژ بكات، وەبەرۆژوو بێت ئەگەر لە رەمەزاندا بێت، وە دروستە كۆ ببێتەوە لەگەڵا مێردەكەی، چونكە پاكەو هیچ شتێك نییە قەدەغەی نوێژ ورۆژوو كۆبوونەوەی لێ‌ بكات((رسالة في الدماء الطبيعية للنساء: ص66).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)