ژمارەی بینین:

پ.ژ(139):ئەگەر ئافرەت لەكاتی بێ‌ نوێژی رۆژێك خوێنی بینی ورۆژی پاش تر نەیبینی...پێویستە لەسەری چی بكات؟

بەروار:٢٠١٣/١١/٠٣

پوختەی پرسیار:
ئەگەر ئافرەت لەكاتی بێ‌ نوێژی رۆژێك خوێنی بینی ورۆژی پاش تر نەیبینی...پێویستە لەسەری چی بكات؟

وەڵام:
ئەوەی ئاشكرا بێت ئەوەیە كە ئەم پاكێتی¬یە یاخود وشكییە كە روویداوە لە رۆژانی بێ‌ نوێژیدا بەبێ‌ نوێژی دەژمێردرێت وحسابی پاكێتی بۆ ناكرێت، بۆیە دەبێت خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی كە ئافرەتان لەبێ‌ نوێژیدا خۆیانی لێ‌ دەگرنەوە، وەهەندێك لە زانایان دەفەرموون: هەركاتێك رۆژێك خوێنی بینی ورۆژێك پاك بووەوە، ئەوا خوێنەكە خوێنی بێ‌ نوێژی¬یە وپاكێتی-یەكەیش پاك بوونەوەیە هەتا دەگاتە پانزە رۆژ، لەپاش پانزە رۆژەكە ئەو كاتە خوێنەكە حسابی نەزیفی (إستحاچە)ی بۆ دەكرێت، وەئەمە بەناوبانگە لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل ( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت)((رسالة في الدماء الطبيعية للنساء: ص68-69). ).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)