ژمارەی بینین:

پ.ژ(138):ئایا بەڵگەی حەرامێتی مادە بێهۆش كەرەكان چییە?

بەروار:٢٠١٣/١٠/٢٨

پوختەی پرسیار:
ئایا بەڵگەی حەرامێتی مادە بێهۆش كەرەكان چی¬یە،ئایا (حەشیش) دروستە یان حەرامە ئەگەر حەرام بێت من كەسێكم باوكم لەگەڵا كەسێكی تردا لەو كارە شەریكن لەدوكانی بازرگانی (سەوزە فرۆشی) ئایا دروستە بۆ من لەو پارەی ئەو حەشیش فرۆشتنە ببەم وخەرجی خۆمی لێدەر بكەم؟

وەڵام:
مادە بێهۆشكەرەكان پیسن خوای گەورە هەموو شتێكی پیسی لەسەر بەندەكانی حەرام كردووە تەنها شتی پاكی بۆ حەڵاڵا كردوون وەك خوای گەورە لەسورەتی مائیدەدا دەفەرموێت : [يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ] [سورة المائدة : 4]
] هەروەها ئایەتی (157) لە سورەتی ئەعراف لە وەسفی پێغەمبەردا (صلی الله علیە وسلم) : [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ]
هەروەها بەڵگەی فەرمودەی (ئوم سەلەمە) كە (ابو داود) ریوایەتی دەكات كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم): ((نهی عن كل مسكر ومُفَتِّر)) (رواه أبو داود: (3679)، وصححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع الصغير: (6977)، أما لفظه: (ومفتر) ضعيف، ضعفه الشيخ الألباني في ضعيف الجامع الصغير: (6077)، وسلسلة الأحاديث الضعيفة: (4732).).
زانراویشە مادە بێهۆش كەرەكان لەڕەگەزی (مفترات)ەكانە هەروەها مادە بێهۆشكەرەكان زیانێكی گەورەو خراپیان هەیەو پێغەمبەریش (صلی الله علیە وسلم) فەرمویەتی: ((لا ضررَ ولا ضرار))(أخرجه الحاكم (2/57ـ58) والبيهقي (6/69ـ 70) والدار قطني (522، 321) وابن ماجة (2/57) وأحمد (1/313) وابن أبي شيبة وعبدالله بن أحمد في (زوائد المسند) (5/326)) والطبراني في معجم الأوسط والكبير برقم (11576) ورقم (11806) وأبو يعلى ورواه مالك مرسلاً في الموطأ (2/218) ورواه أبو داود في سننه بلفظ (من ضارّ ضارّ الله به ومن شاق شق الله عليه) أنظر عون المعبود (10/64) الطبعة الثانية المكتبة السلفية بالمدينة النبوية، وصححه الألباني في الصحيحة رقم: (250).)، فرۆشتن وكڕینی (حەشیش) بەكارهێنانی بۆ خواردن وخواردنەوە ولەدەمنانی (مضغ) حەرامە چونكە بێهۆشكەرەو زیانی زۆری تێدایە بۆ مرۆڤـ، لەشەریعەتی ئیسلامدا ئەو شتانەی بێهۆش كەر بن قەدەغە كراون لە صەحیحی موسلیمدا وەلە (سنن) ی أبوداود لە (ابن عمر)ەوە (خوایان لێ ڕازی بێت) فەرمویەتی: پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمویەتی : ((كل مسكر خمر وكل خمر حرام))، وە لە(ابن عباس) ەوە خوایان لێڕازی بێت لەپێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم)فەرمویەتی : ((كل مسكر حرام))، هەروەها دروست نیە لەسودی ئەو كارە بخورێت(بڕوانە كتێبی: (فتاوی اللجنة الدائمة): (22 / 137 ـ 138) .).

وصلی الله علی نبینا محمد وعلی Nله وصحبه و سلم.