ژمارەی بینین:
پ.ژ(126):حوكمی شه‌رع چی یه ده‌رباره‌ی نوسینی ئه‌وه‌ی كه دوكانداره‌كان ده‌ینوسن له وه‌سڵه‌كانیان (فرۆشراو وه‌رناگیرێته‌وه و ناگۆردرێته‌وه)؟
بەروار:٢٠١٣/٠٦/٢٦
پوختەی پرسیار:
حوكمی شه‌رع چی یه ده‌رباره‌ی نوسینی ئه‌وه‌ی كه دوكانداره‌كان ده‌ینوسن له وه‌سڵه‌كانیان (فرۆشراو وه‌رناگیرێته‌وه و ناگۆردرێته‌وه) وه ئایا ئه‌م مه‌رجه له‌شه‌رعدا دروسته وه ئامۆژگاری به‌رێزتان چییه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ؟
وەڵام:
فرۆشتنی شتومه‌ك به‌مه‌رجى وه‌رنه‌گرتنه‌وه و نه‌گورینه‌وه دروست نییه، چونكه مه‌رجێكى دروست نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان و چاوبه‌ستی تیادایه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی فرۆشیار به‌م مه‌رجه ناچاركردنی كریاره به قه‌بوڵكردنی شمه‌كه‌كه ئه‌گه‌ر عه‌یبداریش بێت ! ئه‌م مه‌رجه وای لێ ناكات كه چاو پۆشی بكرێت له عه‌یبه‌كانی كه تێدایه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر عه‌یبدار بێت كریار ده‌توانێت بیگۆرێته‌وه به‌شتێكی بێ عه‌یب یان قیمه‌تی ئه‌و عه‌یبه وه‌رگرێته‌وه له فرۆشیاره‌كه، چونكه به‌های ته‌واو له‌به‌رامبه‌ر شمه‌كی بێ عه‌یبه له كاتێكدا فرۆشیار به‌های ته‌واو ببات وه شته‌كه‌ش عه‌یبدار بێت ئه‌وه بردنێكی ناحه‌قه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌رع مه‌رجی عورفی وه‌ك مه‌رجی به زمان داناوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر سه‌ڵامت بردن هه‌ر عه‌یبێك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك هه‌بوو بۆی هه‌بێت بیگێرێته‌وه(1).
(1)فتاوى اللجنة الدائمة (13 / 198) ژماره‌ی فه‌توا: (13788) .