ژمارەی بینین:

پ.ژ(124): حوكمی سوێند خواردن جگە لە خوای گەورە

بەروار:٢٠١٣/٠٨/٢٠

پوختەی پرسیار:
حوكمی سوێند خواردن چییە بە جگە لە خوای گەورە؟ لەگەڵا ئەوەی كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)لێوەی گێڕدراوەتەو كە فەرموویەتی: ( أفلح وأبیه إن صدق)( (سنن أبي داود: 1/107، 3/223، قال الشيخ الألباني شاذ بزيادة وأبيه).
واتە: سوێند بێت بە باوكی سەرفراز بوو ئەگەر ڕاست بكات.


وەڵام:
سوێند خواردن بە جگە لەخوای گەورە، وەكو كەسێك بڵێت: بەژیانت، یاخود بە ژیانم، یاخود سوێند بێت بەسەرۆك، یاخود بەگەل، هەموو ئەمانە حەرامە، بەڵكو لە هاوبەش بڕیاردانن، چونكە ئەم جۆرە بەگەورە زانینە دروست نییە بۆ جگە لە خوای گەورە، وەهەركەسێك جگە لە خوای گەورە بە گەورە بزانێت كە تەنها بۆ خوای گەورە بگونجێت ئەوە هاوبەش بڕیاردانە.
بەڵام لەبەر ئەوەی سوێند خۆر باوەڕی وانییە كە گەورەیی سوێند پێ‌ خوراو وەكو گەورەیی خوای گەورە وایە، ئەمە نابێت بە هاوبەش بڕیاردانی گەورە، بەڵكو هاوبەش بڕیادانی بچوكە، بۆیە هەر كەسێك سوێندی خوارد بە جگە لە خوای گەورە ئەوا هاوبەشی بۆ خوای گەور داناوە هاوبەش دانانێكی بچوك.
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمێت:( لا تَحْلِفُوا بِآبائِكُمْ، مَنْ كَانَ حَالِفاً فَلْيَحْلِفْ بِاللهِ أو لِيَصْمُتْ ) (متفق عليه، وانظر: صحيح الترغيب والترهيب: 3/ 2951).
واتە: سوێند بەباوك وباپیرانتان مەخۆن، وەهەركەسێك ویستی سوێند بخوات ئەوا با بە خوای گەورە سوێند بخوات، یاخود بێ‌ دەنگ بێت وسوێند نەخوات.
وەدەفەرمێت: ( مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أو أشْرَكَ )( (رواه الترمذي، وصححه الشيخ الألباني في إرواء الغليل، رقم: 2561).
واتە: هەركەسێك سوێند بخوات بە جگە لە خوای گەورە ئەوا بەجەخت لەسەر كراوییەوە كوفری كردووە، یاخود هاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیارداوە.
بۆیە سوێند مەخۆ بە جگە لە خوای گەورە ئەگەر سوێند پێ‌ خوراوەكە هەر كەسێك بوو، تەنانەت ئەگەر پێغەمبەریش بووdیاخود جبریل بوو، یاخود لەوان پلەو پایەی نزمتر بوو، لە پێغەمبەران یاخود فریشتەكان یاخود لە مرۆڤەكان، یاخود لە خوار پێغەمبەرانەوە، سوێند مەخۆ بە هیچ كەس و شتێك جگە لە خوای گەورە.
بەڵام فەرموودەكەی پێغەمبەر كە دەفەرمێت: ( أفلح وأبیه إن صدق).
دەربارەی ئەم وشەیە(وأبیه) واتە: سوێند بە باوكی، فەرمودەناسان بۆچونیان جیاوازە، هەیانە بەرهەڵستی لێ‌ كردووەو ووتویەتی بە صەحیحی لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) نەهاتووە، بە گوێرەی ئەم بۆچونە هیچ ئاڵۆزی-یەك لەم بابەتەدا نییە، چونكە تۆ كاتێك باسی شتێك دەكەیت و وەڵامی دەدەیتەوە دەبێت ئەو شتە بوونی هەبێت، وەئەگەر بوونی نەبوو ئەوا بەرگری پێ‌ ناكرێت وئاوڕی لێ‌ نادرێتەوە.
وەئەگەر بڵێن ئەم وشەیە(وأبیه) جێگیرە، ئەوا وەڵامەكەی بەم شێوەیەیە:
ئەم وشەیە ئاڵۆزو نادیارە(مشكل)ە، وسوێند خواردن بە جگە لە خوای گەورە ئاشكرایە(محكم)، واتە: (محكم) و(متشابه) مان هەیە، وە ڕێگای زانا دامەزراوەكان لە زانیاریدا وایە كە واز لە(متشابه) بهێنن و (محكم) وەربگرن وكاری پێ‌ بكەن، خوای گەورە دەفەرمێت: [هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آَيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا] [آل عمران: 7].
واتە: خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئەو قورئانەی دابەزاندۆتە سەرت ئەی محمد (صلی الله علیە وسلم) لە قورئاندا هەندێك لە ئایەتەكانی (محكم)ن، واتە: (یەك ڕاڤە كردنیان هەیە, وە ماناكەیان دیارەو ئاشكرایە، وە بواری گۆڕینی ماناو لادان‌و شاردنەوەو دوو دڵی تێدا نییە)، كە ئەم ئایەتانە بنچینەی قورئانن و پشتیان پێ‌ دەبەسترێت، وئەو ئایەتانەی پێچەوانەیان بێت دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەم ئایەتانە, وە هەندێك ئایەتی تری قورئان (متشابه)ن، واتە: (زیاتر لە یەك ڕاڤەكردنیان هەیە، وە بواری گۆڕینی ماناو لادان‌و شاردنەوەیان هەیە), فەرمانمان پێ‌ كراوە بە باوەڕهێنان بە ئایەتی (متشابە)و ئیش كردن بە ئایاتی (محكم) بەڵام ئەوانەی لادان لە حەق لەدڵیاندایە شوێنی ئایەتی متشابە دەكەون، وە گومان بۆ باوەڕداران دروست دەكەن و دەیكەن بە بەڵگە بۆ ئەو بیدعەیەی كە خۆیان لە سەرین كە مەبەستیان ئەوەیە خەڵكی تووشی فیتنە بكەن لە دینەكەیانداو دڵیان تێك بدەن، وە مەبەستیان ڕاڤە كردنێتی بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت و بگونجێت لەگەڵا ڕێگە خراپەكەیاندا لە كاتێكدا هیچ كەسێك لە ڕاڤەكردنەكەی نازانێت تەنها خوای گەورە نەبێت، وە ئەوانەی كە دامەزراون لە زانستدا دەڵێن باوەڕمان پێ‌ی هەیە هەمووی لە لایەنی پەروەردگارمانەوەیە.
وەكە دەڵێین (متشابه)ە، مانای وایە ئەگەرێكی زۆری هەیە، لەوانەیە ئەمە پێش قەدەغە كردنی بێت، وەلەوانەیە تایبەت بێت بە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) لەبەر دووری هاوبەش بڕیاردان لە حەقی ئەودا، وەلەوانەیە ئەمە لەو شتانە بێت كەبەسەر زماندا هاتبێت بەبێ‌ مەبەست، وە لەبەر ئەوەی ئەم ئەگەرانە هەموو هەن لەسەر ئەم وشەیە(وأبیه) ئەگەر صحیح بێت لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیە وسلم) ئەوا پێویستە لەسەرمان( محكم) ەكە وەربگرین وكاری پێ‌ بكەین كە بریتی¬یە لە قەدەغە كردنی سوێند خواردن بە جگە لە خوای گەورە. بەڵام لەوانەیە هەندێك لە خەڵكی بڵێن: سوێند خواردن بە جگە لە خوای گەورە دێتە سەر زمانی و قورسە لەسەری كە وازی لێ‌ بێنێت، وەڵامی ئەمە چییە؟
دەڵێین: ئەمە ناكرێتە بەڵگە بەڵكو كۆششی نەفسی خۆت بكە لەسەر واز هێنان و دەرچون لێ‌ی .
وەلە یادمە جارێكیان بەرهەڵستیم لە پیاوێك كرد كە بڵێت: بە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، ئەویش دەربارەی شتێك قسەی لەگەڵمدا دەكرد ووتی: بە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ناگەڕێمەوە سەری.
ئەم ووتنەی لەسەر ئەو بنچینەیە بوو كە دووپاتی بكاتەوە كە ناگەڕێتەوە سەر سوێند خواردن بە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، بەڵام هاتە سەر زمانی، دەڵێین هەوڵا بدە ئەوەندەی لە تواناتدا هەیە ئەم ووشەیە لەسەر زمانت بسڕەرەوە، چونكە هاوبەش بڕیاردانە، وە هاوبەش بڕیاردانیش ترسناكی¬یەكەی زۆر گەورەیە هەرچەندە ئەگەر بچوكیش بێت، تا شێخ الإسلام إبن تیمیە( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمێت: (هاوبەش بڕیاردان خوای گەورە لێ‌ی خۆش نابێت ئەگەر بچوكیش بێت).
وە إبن مسعود(خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمێت: (لانْ أَحْلِفَ باللهِ كاذِباً أَحَبُّ إليَّ مِنْ أَنْ أَحْلِفَ بِغَيرِهِ صَادِقاً)((صححه الشيخ الألباني في: إرواء الغليل: 8/ 2562).
واتە: ئەگەر سوێند بخۆم بەخوای گەورە بە درۆ لام خۆش ترە لەوەی كە سوێند بخۆم بە جگە لە خوای گەورە بەڕاستی.
شێخ الإسلام إبن تیمیە( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمێت: (چونكە تاوانی هاوبەش بڕیاردان گەورەترە لە تاوانی گەورە).