ژمارەی بینین:

پ.ژ(123): حوكمی دانانی لقی دارخورما و داری سیواك چییە لە سەر گۆڕ؟

بەروار:٢٠١٣/٠٥/١٩

پوختەی پرسیار:
حوكمی دانانی لقی دارخورما و داری سیواك چییە لە سەر گۆڕ بە تایبەتی لەم رۆژگارەدا ، چونكە هەندێك كەس بەڵگەی ئەوە دێنێتەوە كە دانانی لقی دارخورما تەنها تایبەت بوو بە پێغەمبەری خواوە (صلی الله علی وسلم), چونكە ئەو ئاگای لەو سزایە بوو كە ئەو دوو گۆڕە سزا دەدران؟ ئەمەمان بۆ روون بكەرەوە.


وەڵام:
ئەوە راست و تەواوە, كە كەس بۆی نییە گەڵای دار دابنێت لە سەر گۆڕ، چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علی وسلم) هیچی دانەدەنا لە سەر گۆڕ, گۆڕستانی (بقیع) و گۆڕستانەكانی تریش, بەڵكو دانانی گەڵای دار لە سەر ئەو دوو گۆڕە خوای گەورە وەحی بۆ پێغەمبەری خوا (صلی الله علی وسلم) ناردبوو كە سزا دەدرێن, پاشان دوو دارەكەی دانا لەسەری, پاشان فەرمووی: (لعله یخفف عنهما ما لم ییبسا) بەڵكو سزاكە لە سەریان كەم بێتەوە تاوەكو وشك دەبێتەوە, وە لە سەر گۆڕی تریش گەڵای داری دانەنا, ئەمەش بەڵگەیە لە سەر ئەوەی كە دروست نییە گەڵای دار و غەیری گەڵای داریش دانەنەین لە سەر گۆڕی تر, چونكە ئێمە نازانیین بەوەی كە ئایە سزا دەدرێن یان نە‌و , بەڵكو خوای گەورە پێغەمبەری (صلی الله علی وسلم) ئاگادار كردبوەوە بەو سزایە بەڵكو سزاكە لە سەریان كەم بێتەوە تاوەكو ئەو دارە وشك دەبێتەوە, وە بۆ ئێمە نییە كە شەرعی تازە دابنەیین.
لە فەتواكانی شێخ (عبدالله بن عبدالعزیز بن باز) -رەحمەتی خوای لێ‌ بێت-