ژمارەی بینین:

پ.ژ(121): كەسێك پرسیار دەكات وئەڵێ: ئێمە لەئەمریكا دەخوێنین، ئایا دروستە بۆئێمە لەو گۆشتەی ئەوان بخۆین كەئەوان لەو وڵاتەدا دەیخۆن؟ وەڵاممان بدەنەوە خوای گەورە پاداشتتان باتەوە .

بەروار:٢٠١٣/٠٥/٠٥

پوختەی پرسیار:
كەسێك پرسیار دەكات وئەڵێ: ئێمە لەئەمریكا دەخوێنین، ئایا دروستە بۆئێمە لەو گۆشتەی ئەوان بخۆین كەئەوان لەو وڵاتەدا دەیخۆن؟ وەڵاممان بدەنەوە خوای گەورە پاداشتتان باتەوە .

وەڵام:
بۆ موسڵمان دروستە سەربڕاوی ئەهلی كیتاب بخوات كەبریتین لە گاورو جولەكە ئەگەر سەربڕاوەكە لەوانە بوو كەلە شەریعەتی ئیسلامدا خواردنی بۆ ئێمە حەڵاڵا كراوە وەك: وشتر ومەڕو بزن ومریشك و ئەوانەی بەبەڵگەی ئەم ئایەتە دەفەرموێت: [وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ] [المائدة: 5] .
خوای گەورە سەربڕاوی ئەمانی بۆ حەڵاڵا كردووین لەناو خەڵكانی تردا چونكە ئەمان سەربڕاو بۆ غەیری خوا بەحەرام دەزانن مەبەستمان بە (الگعام) لەم ئایەتەدا بریتی¬یە لە سەربڕاوەكان. ئەگەر بتوانن نەیخۆن ئەوە باشترە بۆتان پارێزراو ترە بۆ دینەكەتان وەهەر كەس خۆی لەشتی گومان لێكراو بپارێزێ‌ ئەوە ئاین و سومعەتی خۆی پاراستووە، خوای گەورە دەفەرموێت: [وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ] [ الطلاق: 2-3] .
بەڵام كەسانی تر جگە لەئەهلی كیتاب وەك ئاگرپەرستەكان و بت پەرستەكان وشیوعیەكان وئەوانەی هیچ ئاینێكیان نییە ئەوە بۆ موسڵمان دروست نی¬یە لەسەربڕاوەكانیان بخوات چونكە خوای گەورە كاتێ‌ خواردنی سەربڕاوی ئەهلی كیتابی بەحەڵاڵا داناوە ئەوە بەڵگەیە جگە لەوان كەسانی تر لەكافران لەسەر حوكمی گشتی قەدەغەو حەرامێتی دەمێننەوە(بڕوانە كتێبی: (فتاوی اللجنة الدائمة): (22 / 411 ـ 412) .).
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (خليل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە