ژمارەی بینین:

پ.ژ(120):فرۆشتنی ئاڵتون بە پارە نابێت تا هەموو پارەكە وەرنەگرێت:

بەروار:٢٠١٣/٠٥/٠٢

پوختەی پرسیار:
حوكمی فرۆشتنی ئاڵتون چییە بەقەرز؟ وە ئەگەر بۆ خزم بێت لەوە دەترسم كە پەیوەندی خزمایەتیم لەگەڵا ببچڕێنێت ئەگەر بە قەرز نەیدەمێ‌، لەگەڵا ئەوەی كە دڵنیام لەوەی كە لە داهاتودا پارەكەم دەداتێ‌؟

وەڵام:
پێویستە یاسای گشتی بزانیت كە فرۆشتنی ئاڵتون بە پارە دروست نییە ئیللا دەبێت پارەكە تەواو وەربگریت، وە جیاوازی نییە لە نێوان نزیك ودوور ( خزم و بێگانە) چونكە نابێت خۆشەویستی بكرێت لەسەر حسابی دینی خوای گەورە بۆ هیچ كەسێك، وەئەگەر خزمەكەت لێت توڕە بوو بەهۆی گوێڕایەڵی كردنت بۆ خوای گەورە با توڕە بێت ئەوا ئەو ستەمكاری تاوانبارە كە دەیەوێت تۆ توشی تاوان و سەرپێچی كردنی فەرمانی خوای گەورە بكات، وە تۆ لە راستیدا چاكەت لەگەڵیدا كردووە كاتێك كە قەدەغەت كردووە لەوەی كە مامەڵەیەكی حەرامت لەگەڵدا بكات، وە ئەگەر لێت توڕە بوو یاخود پەیوەندی لەگەڵتدا بڕی ئەوا ئەو تاوانبارە و تۆ هیچ تاوانێكت لەسەر نییە( (فقه وقتاوى البيوع: ص146 ).

لە فەتواكانی زانای پایە بەرز شێخ ( محمد صالح العثيمين)