ژمارەی بینین:

پ.ژ(118):ئایە دروستە بزر بوو لە مزگەوتدا بانگەوازی بۆ بكرێت ؟

بەروار:٢٠١٣/٠٤/١٧

پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە بزر بوو لە مزگەوتدا بانگەوازی بۆ بكرێت ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
دروست نییە بانگەوازكردن بۆ شتی ون بوو لە مزگەوتدا, چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ((من سمع ينشد ضالة في المسجد, فقولوا: لا ردّها الله عليك فإن المساجد لم تبن لهذا)) رواة مسلم .
واتە: هەر كەسێك گوێی لە كەسێك بوو لە مزگەوتدا بانگەواز دەكات بۆ شتێكی بزر بوو, ئەوە بڵێن: خوای گەورە بۆتی نەگێڕێتەوە, چونكە مزگەوت بۆ ئەوە دروست نەكراوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە