ژمارەی بینین:

پ.ژ(117):حوكمی فرۆشتنی ئەو ئاڵتونەی كە رەسم و وێنەی تێدایە

بەروار:٢٠١٣/٠٤/٠٧

پوختەی پرسیار:
حوكمی فرۆشتنی ئەو ئاڵتونە چییە كە رەسم و وێنەی تێدایە وەكو پەپولەو سەری مار وهاوشێوەی ئەمانە؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
خشڵی زێڕو زیو كەلەسەر شێوەو وێنەی ئاژەڵا دروست كرابێت ئەوا كڕین وفرۆشتنی حەرامە، وەخۆڕازاندنەوەو لەدەست كردن وهەڵگرتنی حەرامە، چونكە پێویستە لەسەر موسڵمان وێنە بشكێنێت ولەناوی بەرێت ونەیهێڵت، هەروەكو چۆن لە صەحیحی موسلیمدا هاتووە كە ئیمامی عەلی(خوای لێ ڕازی بێت) بە أبو هیاج اڵاسدی دەفەرمێت: ( ألا أبْعَثُكَ على ما بَعَثَنِي عليه رسولُ اللهِ: ألا تَدَعَ صُورَةً إلا طَمَسْتَهَا، ولا قَبْراً مُشْرِفاً إلا سَوَّيْتَهُ )( (مسلم، كتاب الجنائز، باب الأمر بتسوية القبر: 969).
واتە: ئایا نەتنێرم بۆ شتێك كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) منی بۆ ناردووە: ئەویش ئەوەیە هیچ وێنەیەك نەهێلیت ئیللا لەناوی بەریت، وە هیچ گۆڕێكی بەرز نەهێلیت ئیللا تەختی بكەیت.
وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ( إنَّ الملائِكةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فِيه صُورَة )((صحيح الجامع الصغير: 7261 ).
واتە: فریشتەی رەحمەت ناچنە هیچ ماڵێكەوە كە وێنەی تێدا بێت.
بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان خۆیان دور بگرن لەبەكارهێنانی ئەم جۆرە خشڵەو كڕین وفرۆشتنی((فقه وفتاوى البيوع، ص:147 ).
لە فەتواكانی زانای پایە بەرز شێخ ( محمد صالح العثيمين)