ژمارەی بینین:

پ.ژ(116): من بە بەردەوامی فەرمان بە چاكە دەكەم و نكۆڵی لە خراپە دەكەم

بەروار:٢٠١٣/٠٤/٠١

پوختەی پرسیار:
پ.ژ(116):سڵاوی خواتان لێ‌ بێت من بە بەردەوامی فەرمان بە چاكە دەكەم و نكۆڵی لە خراپە دەكەم, بەڵام هەندێك جار خۆشم توشی ئەو تاوانە دەبم, وەكو تەماشاكردنی ئافرەتی نامەحرەم و غەیبەت كردن...هتد, ئایە ئەو ئایەتە دەمگرێتەوە {أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ }البقرة44 ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئەو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە خۆیان لە بیر كردووە و فەرمان بە خەڵكی ئەكەن, چونكە ئەبێت ئینسان ئیصڵاحی خۆی بكات لە پاشان غەیری خۆی, ئەو ئایەتە ئەوە ناگەیەنێت هەركەس تاوان بكات فەرمان نەكات بە خەڵكی بە چاكە كردن. لە گەڵ ئەوەشدا پێویستە موجاهدەی نەفسی خۆت بكەیت, خۆت رابهێنیت لە سەر چاكە و پابەندبوون بە رەوشتی جوان و خۆ دورخستنەوە لە ئاكار و بەدڕەوشتی. والله الموفق.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە