ژمارەی بینین:

پ.ژ(١١٥):دەرچونی ئافرەت بۆ بازاڕ بەبێ‌ مەحرەم:

بەروار:٢٠١٣/٠٣/٢٧

پوختەی پرسیار:
ئایا دەرچونی ئافرەت بۆ بازاڕ بەبێ‌ مەحرەم دروستە یان نا؟ وەچ كاتێك دروستەو چ كاتێك حەرامە؟

وەڵام:
دەرچونی ئافرەت بۆ بازاڕ لە بنچینەدا دروستە، وەبە مەرج نەگیراوە كە مەحرەمی لەگەڵدا بێت، مەگەر لە فیتنە بترسێت، ئەگەر وابوو ئەوا پێویستە لەسەری بەبێ‌ مەحرەمێك دەرنەچێت كە بیپارێزێت، وە بۆ دەرچونی بۆ بازاڕ مەرجە كە بە داپۆشراوی دەرچێت و جوانی خۆی دەرنەخات، وە بۆن لە خۆی نەدات، ئەگەر لەكاتی دەرچونیدا جوانی خۆی دەرخست، یاخود بۆنی لە خۆی دا ئەوا حەڵاڵا نییە بۆی دەرچێت لەماڵا، چونكە پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمێت:
( لا تَمْنَعُوا إما‌وَ اللهِ مَساجِدَ اللهِ، ۆلْێخْرُجْنَ تَفِلات)((رواه أحمد وأبوداود) ،وصححه الشيخ الألباني في (الإرواء ) (515) و(صحيح أبي داود) (529). ).
واتە: قەدەغەی ئافرەتانی بەندەی خوا مەكەن لە چونیان بۆ مزگەوت، بەڵام كە دەرچون با بەبێ‌ بۆن دان لە خۆیان دەرچن، وە جوانی خۆیان دەرنەخەن.
چونكە بە دەرچونیان بە بۆن لە خۆدان ودەرخستنی جوانی فیتنەی تێدایە بۆخۆیان وجگە لە خۆیان، وە ئەگەر ئەمین بوون لە فیتنە ولەسەر شێوازی داواكراو لێ‌یان دەرچون بەبێ‌ بۆن لە خۆدان ودەرخستنی جوانی ورووتی ئەوا لەدەرچونەكەیاندا هیچ شتێكی تێدا نییە، وە ئافرەتان لەسەردەمی پێغەمبەردا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، دەردەچون بۆ بازاڕ بەبێ‌ مەحرەم .
لە فەتواكانی زانای پایە بەرز شێخ ( محمد صالح العثيمين)