ژمارەی بینین:

پ.ژ(114):ئایە ئەگەر تەوبەیەكی راستەقینە بكەم خوای گەورە لێم خۆش ئەبێت؟

بەروار:٢٠١٣/٠٣/٢٤

پوختەی پرسیار:
من تاوانێكی زۆرم كردووە و زۆریشم لێ‌ بڵاوكردۆتەوە وەكو بڵاوكردنەوەی شتی خراپ لە ئەنتەرنێت, ئێستە زۆر پەشیمانم لەو خراپانە ئایە ئەگەر تەوبەیەكی راستەقینە بكەم خوای گەورە لێم خۆش ئەبێت؟ خوا خێرتان بداتەوە.

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
ئەگەر تەوبەیەكی راستەقینە بكەیت و پەشیمان بیتەوە لەو كارانەو عەزمت هەبێت نەگەڕێیتەوە سەری ئەوە خوای گەورە لێت خۆش ئەبێت ان شا‌والله, هەروەها ئەو شتانەش كە بڵاوتكردۆتەوە بیسڕیتەوە. والله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە