ژمارەی بینین:

پ.ژ(113): حوكمی بسە بس چییە لە ئیسلامدا؟

بەروار:٢٠١٣/٠٣/١٧

پوختەی پرسیار:
پ.ژ(113): حوكمی بسە بس چییە لە ئیسلامدا؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
چپەكردن -بە نهێنی قسەكردن – بۆ ئەزێت دانی موسڵمان و غەمبار كردنی, هەروەها بۆ پلان گێڕان دژی موسڵمان كارێكی قەدەغەكراوە, پەروەردگار ئەفەرموێت: ((ألم تر الى الذين نهوا عن النجوى....)) {المجادلة:8}
ئایە سەرنج نادەیت بەلای ئەوانەی كە قەدەغەكراون لە چپە چپ و بسە بس, پاشان ئەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لێیان قەدەغە كراو بوو لە یەكتریدا بە چپە گفتوگۆ ئەكەن .
دیسان ئەگەر ئەم چپەكردنە بۆ بەرپاكردنی دوبەرەكی و پەرت بوون لە نێوان موسڵمانان بێت ئەوە هەر گومڕاییە.
عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود – رەزای خوای لێ بێت- فەرمووی: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ((اذا كنتم ثلاثة فلا يتناجى اثنان دون صاحبهما فإن ذلك يخزنه)) اخرجة مسلم.
واتە: ئەگەر ئێوە سێ كەس بوون, با دوانتان چپە نەكەن و بە نهێنی قسەنەكەن بە شێوەیەك هاورَێیەكیان نەزانێت چی ئەڵێن, لە بەر ئەوەی ئەم كارە ئەم غەمبار ئەكات.
بەڵام مۆڵەت بدات دروستە, چونكە لە هەندێ‌ ریوایاتی فەرموودەكە فەرموویەتی: ((......فلا يتناجى اثنان دون الثالث إلا بإذنه)) اخرجة مسلم.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە