ژمارەی بینین:

پ.ژ(١٠٩):كۆبوونەوە لە ماڵی مردوو بەمەبەستی سەرخۆشی كردن

بەروار:٢٠١٣/٠٢/٢٣

پوختەی پرسیار:
لە پاش بە خاك سپاردنی مردوەكەو سەرخۆشی كردن لە كەس‌و كاری خەڵكی هەڵدەستن بە چون بۆ ماڵی مردووەكە، وە زۆر جار لە پاش نوێژی ئێوارە دەچن، پاشان قاوە دەخۆنەوە وجارێكی تر سەرخۆشی لە كەس‌و كاری مردووەكە دەكەن ‌وپاشان دەڕۆن، حوكمی ئەم كارە چییە؟

وەڵام:
ئەمە كارێكی بیدعەیە هاوەڵان (خوایان لێ‌ رازی بێت) نە لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) وە نە لە پاشی لە ماڵەكانیان چاوەڕوانی خەڵكیان ناكرد بۆ سەرخۆشی كردن لێیان، لە ڕاستیدا ئەمە وا دەردەخات كە ئەو كەسە ناڕازییە لە بەڵاكە، وەك ئەوەی بڵێت: خەڵكینە من لە ماڵی خۆم بە خەفەتباری دانیشتووم وەرن سەرخۆشیم لێ بكەن، سوننەت وایە مرۆڤــ ماڵەكەی داخات پاشان هەركەسێك لە بازاڕ بینی، یاخود لە مزگەوت بینی سەرەخۆشی لێ بكات كە دەیبینێت خەفەتبارە دڵی بداتەوە بە سەرەخۆشی كردن وپێی بڵێت:
[إنَّ للهِ ما أخَژَ، ۆڵهُ ما أعْگَی، وكُل شی‌وٍ عندَهُ بِأجَلٍ مُسَمَّی، فَلْتَصْبِرْ ۆلْتَحْتَسِبْ]( متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [2] 1723). واتە: ئەوەی كە خوای گەورە بردۆتێوەو ئەوەی كە داوێتی هەموی موڵكی خۆیەتی، وە هەموو شتێكیش لە لای ئەو كاتێكی دیاری كراوی خۆی هەیە، بۆیە ئارام بگرەو چاوەڕوانی پاداشت بە لە خوای گەورە(إجابات مفيدة وتوجيهات سديدة: ص19-20 ).
لە فەتواكانی زانای پایە بەرز شێخ ( محمد صالح العثيمين)