ژمارەی بینین:

پ.ژ(١٠٨):حوكمی تەوەسول كردن بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟

بەروار:٢٠١٣/٠٢/١٦

پوختەی پرسیار:
حوكمی تەوەسول كردن چییە بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؟

وەڵام:
حوكمی تەوەسول كردن بە پێغەمبەر؟
تەوەسول كردن بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)چەند بەشێكە:
یەكەم: تەوەسول بكات بە باوەڕهێنانی بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)، ئەمە تەوەسولێكی دروستە وەكو ئەوەی بڵێت: خوایە بۆخاتر باوەڕهێنانم بەتۆ و پێغەمبەرەكەت (صلى الله عليه وسلم) لێم خۆش بە، ئەمە ئاسایی¬یەو دروستەو هیچی تێدا نییە، خوای گەورە لە قورئاندا باسی ئەم جۆرەی كردووە كە دەفەرمێت:
[رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آَمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآَمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ ] [آل عمران: 193]. واتە: ئەی پەروەردگارمان ئێمە گوێ بیستی بانگەوازكارێك بووین بانگەوازی دەكرد بۆ باوەڕهێنان بە تۆ (واتە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)) ئێمەش باوەڕمان هێنا، خوایە بۆخاتری ئەم باوەڕهێنانەمان بە تۆ وپێغەمبەرەكەت (صلى الله عليه وسلم) لە تاوانەكانمان خۆش بە و گوناهەكانمان بسڕەوە ولەگەڵا چاكەكاراندا بمانمرێنە.
چونكە باوەڕهێنان بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەسیلەو هۆكارێكی شەرعییە بۆ لێخۆش بوونی خوای گەورە لە تاوانەكان ‌وسڕینەوەی گوناهەكان، ئەو تەوەسولی كردووە بە هۆكارێكی جێگیری شەرعی. دووەم: تەوەسول كردن یە پاڕانەوەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، واتە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دوعای بۆ بكات ‌و لە خوا بپاڕێتەوە بۆی، ئەمیش بە هەمان شێوە دروستە، بەڵام ناگونجێت تەنها لە ژیانی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) نەبێت، بەڵام پاش مردنی دروست نییە، هەروەكو چۆن ئیمامی عومەر (خوای لێ ڕازی بێت) لە پاش وەفاتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە بێ بارانیدا تەوەسولی كرد بە ئیمامی عباسی(خوای لێ ڕازی بێت) مامی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەك بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چونكە كۆچی دوای كردبوو، وە فەرمووی: ( اللّهُمَّ إنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِنَبِيِّنَا فَتُسْقِينا، وإنا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا )(رواه البخاري، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [13](1509)..
واتە: ئەی پەروەردگار ئێمە پێش تر تەوەسولمان دەكرد بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ژیانیدا تۆیش بارانت بۆ دەبارانین، وە ئێستا تەوەسول دەكەین بە مامی پێغەمبەرەكەمان (صلى الله عليه وسلم) تۆیش بارانمان بۆ ببارێنە.
وە فەرمانی دەكرد بە ئیمامی عەباس(خوای لێ ڕازی بێت) كە هەڵسێت و لەخوا بپاڕێتەوە تا بارانیان بۆ ببارێنێت.
بۆیە تەوەسول كردن لە ژیانی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بە پاڕانەوەكەی دروستەو هیچ شتێكی تێدا نییە.
سێ‌یەم: تەوەسول كردن بەخاتری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئیتر لە ژیاندا بێت یاخود مرد بێت جیاوازی نییەو تەوەسولێكی بیدعییەو دروست نییە، چونكە خاتری پێغەمبەر كەس سودی لێ نابینێت تەنها خۆی نەبێت، بۆیە دروست نییە بۆ مرۆڤــ بڵێت: خوایە بۆ خاتری پێغەمبەرەكەت ((صلى الله عليه وسلم) لێم خۆش بە، یاخود فڵانە شتم پێ ببەخشە، چونكە وەسیلە دەبێت هۆكار بێت، وە وەسیلە لە(وسل)ەوە وەرگیراوە بە مانای گەیشتن بە شتێك.
بۆیە دەبێت وەسیلەكە بتگەیەنێت بە شتەكە، وە ئەگەر نەتی گەیاند بە شتەكە ئەوا وەسیلەیەكی بێ سوودە.
لەسەر ئەم بنچینەیە دەڵێین: تەوەسول كردن بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سێ‌ بەشە:
بەشی یەكەم: تەوەسول كردن بە باوەڕ هێنان پێی و شوێن كەوتنی، ئەمە دروستە لە ژیانی و لەپاش مردنی.
بەشی دووەم: تەوەسول كردن بە پاڕانەوەی، واتە: داوا لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بكات دوعای بۆ بكات، ئەمەیان لە ژیانیدا دروستە نەك لە پاش مردنی چونكە لەپاش مردنی ناگونجێت‌و ناشێت.
بەشی سێیەم: تەوەسول كردن بە خاتر ‌و پلەو پایەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە لای خوای گەورە، ئەمەیان دروست نییە نە لەژیانیدا وە نەلە پاش مردنی، چونكە وەسیلە نییە ومرۆڤــ ناگەیەنێت بە مەبەستی چونكە لە كردەوەی خۆی نییە.
ئەگەر كەسێك بڵێت: هاتوم بۆ لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لای گۆڕەكەی، وە داوام لێ كردووە داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات لە خوای گەورە ئایا ئەم شتە دروستە یان نا؟
دەڵێین: دروست نی¬یە، ئەگەر بڵێت: ئەوە نییە خوای گەورە دەفەرمێت:
[وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا] [النساء: 64].
واتە: كاتێك كە ستەم لە خۆیان دەكەن‌و تاوان ئەنجام دەدەن ‌و حوكم بۆ لای جگە لە خوای گەورە دەبەن، ئەگەر بێن بۆ لای تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) وداوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكەن‌و تۆیش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكەیت لە خوای گەورە ئەوا دەبینن خوای گەورە لێخۆشبوو بە بەزەیییە.
پێی دەڵێین: بەڵێ‌ خوای گەورە وا دەفەرمێت، بەڵام دەفەرمێت: [وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا]. وە ئەم[ إِذ]ە بۆ ڕابردووە نەك بۆ داهاتوو، خوای گەورە نەیفەرمووە:
[وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا]. بەڵكو فەرموویەتی: [ إِذ ظڵمُوا]، ئایەتەكە باسی شتێك دەكات كە لە ژیانی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ڕوویداوە، وە داوای لێخۆشبوونی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پاش مردنی شتێكی نەشیاو ونەگونجاوە، چونكە ئەگەر مرۆڤــ بمرێت هەموو كردەوەكانی دەبچڕێت تەنها سێ‌ شت نەبێت: سەدەقەو خێرێكی نەبڕاوە، یاخود زانیارییەكی بەسود، یاخود منداڵێكی چاك لەپاش خۆی دوعای خێری بۆ بكات. هەروەكو پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی:
( صَدَقَةٌ جَارِية، أو عِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ، أو وَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَهُ )( (صحيح الجامع الصغير: 1/ 793).) .
بۆیە گونجاو نییەو ناشێت هیچ مرۆڤێك لە پاش مردنی داوای لێخۆشبون بۆ كەس بكات، بەڵكو تەنانەت داوای لێخۆشبوون بۆ خۆیشی بكات، چونكە كردەوەكانی بچڕاوە(فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص99-102).