ژمارەی بینین:

پ.ژ(١٠٧):حوكمی قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ

بەروار:٢٠١٣/٠٢/٢٢

پوختەی پرسیار:
حوكمی قورئان خوێندن چییە لەسەر گۆڕ ئایا دروستە یان نا؟

وەڵام:
قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ دروست نی¬یە وبیدعەیە، وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زانا ترین كەس بووە بە شەریعەتی خوا، وە زانا ترین كەس بووە بەوەی كە ووتویەتی، وە زاناترین‌و پاراو ترین كەس بووە لەوەی دەری بڕیووە، وە لەهەموو كەس ئامۆژگاری زیاتر كردووە لەوەی كە ویستوویەتی، ئەوە كە دەفەرمێت: ( كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَة )(صححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 6/ 2735). ).
واتە: هەموو بیدعەیەك گومڕایییە.
وە ئەم ڕستە گشتییە كۆگیرە هیچ شتێكی لێ‌ جیا ناكرێتەوە ودەرناكرێت، وە هەموو بیدعەیەك گومڕایی¬یە بەم دەقە(محكم)ە ڕەوانبێژە كە ئەگەر كەسێك بیەوێت درێژەی پێ بدات ‌و روونی بكاتەوە ئەوا پەرتووكێكی گەورەی دەوێت، بۆیە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ بیدعەیە ولەسەردەمی پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم)نەبووە، وە پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ئەم شتەی نەكردووە بە سوونەت نەبە ووتەی، نەبە كردەوەی نە بە بێدەنگ بوون و ڕازی بوونی، بەڵكو ڕێنمونی ئوممەتەكەی دەكرد بۆ ئەم شتە دەیفەرموو بڵێن: [ السَّلامُ عَلَيكُمْ دارَ قَومٍ مُؤْمِنِين، وإنَّا إنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاحِقُون، يَرْحَمُ اللهُ المُسْتَقْدِمِينَ مِنا ومِنْكُمْ والمُسْتَأخِرِين، نَسْأَلُ اللهَ لنا ولَكُمُ العافِيةَ، اللّهُمَّ لا تَحْرِمْنا أجْرَهُمْ ولا تَفْتِنا بعدَهُم، واغْفِرْ لَنا ولَهُم](صحيح الجامع الصغير، رقم: 4421، دون (اللهم لا تحرمنا أجرهم ولا تفتنا بعدهم، واغفر لنا ولهم ).
واتە: سەلامی خوای گەورەتان لێ بێت ئەی خەڵكانی باوەڕداری ئەم گۆڕستانە، ئێمەش إن شا‌و الله پێتان دەگەین‌و دێین بۆ لاتان، خوای گەورە ڕەحم بە ڕۆیشتوەكان‌و هاتووەكانی ئێمەو ئێوەیش بكات، داواكاری پارێزراوین لە خوای گەورە بۆ ئێمەو ئێوەیش، خوایە بێَ بەشمان نەكەیت لە پاداشتیان، وە لە دوای
ئەوانیش تاقیمان نەكەیتەوە، وە لەئێمەو ئەوانیش خۆش بە( فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص74-75).
لە فەتواکانى زاناى پایە بەرز (الشيخ محمد بن صالح العثيمين) رحمه الله