ژمارەی بینین:

پ.ژ(١٠٣):لەبەر کردنی جل وبەرگێک کە وێنەی تێدا بێت:

بەروار:٢٠١٣/٠٢/٠٩

پوختەی پرسیار:
حوکمی لەبەرکردنی ئەو جل وبەرگانە چییە کە وێنەی تێدایە؟

وەڵام:
لەبەر کردنی ئەو جل وبەرگانەی کە وێنەی تێدایە دروست نییە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، ھەروەھا ھێشتەوەی وێنە بۆ یادگاری یاخود جگە لە یادگاری دروست نییە ، مەگەر وا بخوازێت وەکو وێنەی مامەڵە، وەھەر کەسێک وا گومانی بردبێت کە من فەتوای ئەوەم داوە کە وێنەی حەرام تەنھا خاوەن لاشەیە ئەوا درۆی بۆمان ھەڵبەستووە.......................... چونکە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی:[إنَّ الملائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فيهِ صُورَةٌ]( (صحيح الجامع الصغير: 7261).). . واتە: فریشتەی رەحمەت ناچێتە ھیچ ماڵێکەوە کە وێنەی تێدا بێت.
بۆیە رێگە نادەین بەکەس وێنە بھێڵێتەوە بۆ یادگاری ھەروەکو دەڵێن، وەھەرکەسێک وێنەی ھێشتۆتەوە وھەڵگرتووە بۆ یادگاری ئەوا پێویستە لەسەری بیدڕێنێت ولەناوی بەرێت، ئیتر جیاوازی نییە ئایا ھەڵیواسیوە بە دیوارەوە، یاخود خستویەتییە ناو ئەلبوومەوە، یاخود جگە لەمانە، چونکە ھێشتنەوەی وێنە خەڵکی ئەو ماڵە بآ بەش دەکات لە چونە ژوورەوەی فریشتەی رەحمەت( (المسائل الميسرة في زينة المرأة المسلمة: ص42).
لە فەتواكانی زانای پایە بەرز شێخ ( محمد بن صالح العثيمين)