ژمارەی بینین:

حوكمەكانی هەردوو جەژن لە سوننەتی پاككراوەدا

نوسەر:م. صلاح الدين
بەروار:٢٠١٤/١٠/٠٣

(جەژن)
هەموو ڕۆژێكە كۆبوونەوەیەكی تێدا بێت، داتاشراوە لە (عاد) و (یعود ) وەكو بڵێی بۆی گەڕاونەتەوە، كۆیەكەیشی (أعیاد) ە، ابن اڵاعرابی دەڵێت: جەژن ناونراوە بە (عید) چونكە هەموو ساڵێك بەخۆشی و شادی تازەوە دێتەوە و دەگەڕێتەوە( (لسان العرب: 3 / 319) .) .
(ابن عابدین) دەڵێت: جەژن ناونرا بە (عید) چونكە خوای گەورە جۆرەها چاكەی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەكانی لە هەموو ڕۆژێكدا لەوانە خواردن لە پاش خۆگرتنەوە لێی و سەرفترە و تەواو بوونی حەج و سوڕانەوەی سەردان
(گواف الزیارە) و گۆشتی قوربانی و شتی تر، چونكە عادەت لەمانەدا خۆشی و شادی و بەختەوەری بەخششە.









فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
gazn k .pdf ٦٤٣.٦٦ کیلۆ بایت