ژمارەی بینین:
چەند پرسیار و وەڵامێكی گرنگ دەربارەی مانگی ڕەمەزان
نوسەر:مامۆستا جمعه
پ1: ئایە دان هەڵكێشان و خوێن گرتن(سحب الدم) ڕۆژو ئەشكێنێت؟بەروار:٢٠١٣/٠٧/٢٨
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
دان كێشان و خوێن گرتن ڕۆژو ناشكێنێت, بەڵام خوێن گرتن كە زۆر بێت, وەك خوێن بەخشین ئەگەر كاریگەری لە سەر تەندروستی خوێن بەخشەكە هەبێت ئەوە چاكتر وایە ئەو كارە نەكات.
پ2: ئایە چاوڕشتن و بۆن خۆش لە خۆدان دروستە بۆ ڕۆژەوان ؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
بەڵێ چاوڕشتن و بۆن خۆش لە خۆدان دروستە و ڕۆژو ناشكێنێت.
پ3: حوكمی بەكارهێنانی معجونی دان چییە بۆ ڕۆژەوان؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
قەیناكا ئەگەر دڵنیا بوو كە لە قورگ ناچێتە خوارەوە, بەڵام چاكتر وایە نەكرێت.
پ4: ئایە دەرچونی خوێن لە دەم و لوت ڕۆژو بەتاڵ ئەكاتەوە؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
هیچ كاریگەری نییە لە سەر ڕۆژوو خوێن دەرچوون لە دەم و لووت.
پ5: حوكمی تەماشاكردنی ئافرەتی نامەحرنم چییە و ئایە كاریگەری هەیە لە سەر ڕۆژەوان ؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی ێله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
تەماشاكردنی ئافرەتی نامەحرەم نادروستە و حەرامە و تیرێكە لە تیرە ژەهراوێكانی شەیتان, وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ((قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ)) وە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) بە (علی)(رەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: ( لا تتبع النظرة النظرة ، فإنما لك الأولى وليست لك الأخرى) پرسیار لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كرا دەربارەی تەماشاكردنی ناكاو(الفجأە) فقال: اصرف بصرك.
بە تایبەتی بۆ ڕژەوان گومانی تێدا نییە كە لە ئەجر و پاداشتی كەم دەكاتەوە, پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم): دەفەرموێت: : (من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه) رواه البخاري.
پ6: ئایە كەڵەشاخ(حجامە) ڕۆژوو ئەشكێنێت؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
كەڵەشاخ(حجامە) ڕۆژوو ناشكێنێت, بەڵام ئەگەر بێ هێز بوو نەكرێت.
پ7: ئایە قووت دانی بەڵغەم و تفی ناو دەم ڕۆژوو ئەشكێنێت؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی ێله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
هیچ بەڵگەیەك نەهاتووە لە سەر ئەوەی, كە ڕۆژو بشكێنێت, بەڵام ئەگەر بەڵغەم گەیشتە ناو دەم ئەوە ئەبێت فڕێی بدات چونكە پیسە, پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم): دەفەرموێت: ( لا ضرر ولا ضرار ) ، حديث حسن رواه ابن ماجة والدارقطني وغيرهما مسندا ، ورواه مالك..
پ8: حوكمی ئەو كەسەی كە ڕۆژو ئەگرێت , بەڵام نوێژ ناكات؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەم كە نوێژ ناكەن بیر بكەنەوە لە سەر ئەنجامی كارەكەیان, هەروەها نوێژ گرنگترین پایەكانی ئیسلامە لە دوای شهادتین. زانایان دوو بۆچونیان هەیە :
1- ئەوەی نوێژ نەكات بێ باوەڕە بۆیە هیچ كردەوەیەكی لێ وەرناگیرێت وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ((وَلَوْ أَشْرَكُواْ لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ))
2- ئەوەی نوێژ نەكات بەڵام باوەڕی پێ هەبێت ئەوە كردەوەكانی تری بەتاڵ نابێتەوە, بەڵام تاوانبارە بە تاوانێكی زۆر گەورە , كە لە دزی و زینا و قەتل گەورە ترە.
پ9: حوكمی بەڕۆژو نەبوون بە هۆی تاقیكردنەوەی قوتابیانەوە؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
دروست نییە بە هۆی تاقیكردنەوەوە بە ڕۆژو نەبیت ئەویش كارێكی هەڵەیە , ئەتوانن لە شەواندا سەعی بكەن.
پ10: حوكمی دەرزی لێدان چییە؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
حوكمی دەرزی لێدان دوو بەشە:
1- ئەگەر ئەو دەرزی لێدانە جێگای خواردن و خواردنەوە بگرێت ئەوە ڕۆژو دەشكێنێت
2- ئەگەر ئەو دەرزی لێدانە كاریگەری نەبێت و جێی خواردن نەگرێت ئەوە دەرزی لێدان دروستە و ڕۆژو ناشكێنێت.
پ11: حوكمی قەترەی چاو و گوێ و لووت و بەخاخ چییە؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
قەترەی لووت و چاو و گوێ و كل لە چاو كرد نیان بەخاخ ی تەنگە نەفەسی ئەوە ڕۆژو ناشكێنێت.
پ12: كەسێك بە ڕۆژوو بوو و خواردنی خوارد لە ڕەمەزاندا ئایە پێویستە ئاگادار بكرێتەوە یان نەو ؟؟
وەڵام: الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن اهتدی بهداه.
بەڵێ پێویستە ئاگادار بكرێتەوە, چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كاتێك كە (سەوی) كرد لە نوێژەكەیدا و فەرمووی: ((فاذا نسيت فأذكروني)) رواە البخاري و مسلم
واتە: گەر لە یادم چوو بیرم خەرەوە.
بەڵكو ئەگەر خواردنێك لە ناو دەمی بوو پێویستە دەری كات لە دەمی و بیتفێنێتەوە.
ئەم پرسیارانە وەڵامدراوەتەوە لە لایەن هەریەك لە مامۆستا (جمعە علی خورشید) و مامۆستا (ابراهیم عمر) و مامۆستا (صادق محي الدین).
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
ashela .pdf | ١٤٠ کیلۆ بایت |