ژمارەی بینین:
پەیامێك بۆ ڕۆژووان
نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد :بەروار:٢٠١٢/٠٧/٢٣
خوشك و برای موسڵمان .......
ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان یەكێكە لەو فەرزانەی كە خوای گەورە فەرزی كردوە لەسەرمان وەكو چۆن فەرزی كردۆتە سەر ئومەتانی پێش ئێمە, خوای گەورە دەفەرموێت (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة: 183.
وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (( بني الاسلام على خمس ,شهادة ان لا اله الا الله وان محمدا رسول الله وايقام الصلاة وايتاء الزكاة وصوم رمضان وحج البيت )) واتە: ئاینی ئیسلام لە سەر پێنج بنچینەیە پێكهاتووە یەكێك لەوانە: ڕۆژوگرتنی مانگی ڕەمەزان . هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت: (( من صام رمضان ايمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه)) رواه الشيخان .
واتە: هەر كەسێك ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بگرێت و باوەڕی پێی هەبێت و بەتەمای ئەجرو پاداشت بێت هەرچی تاوانی هەیە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.
بۆیە پێویستە هەرچی هەوڵ و كۆششمان هەیە لەم مانگەدا سەرفی بكەین, چونكە ئەم مانگە تەنها ساڵی یەك جار دێت بەسەرماندا, چەندەها دۆست وبرادەر و كەسی نزیكمان هەبوو ڕەمەزانی پێشوو لە گەڵماندا بە ڕۆژو بوون بەڵام ئێستا وا لەژێر خاكدان و مردوون, بۆیە ئەم مانگە مانگی لێخۆشبون و لێبوردەیە بۆ ئەو كەسانەی گوناه بارن وتاوانێكی زۆریان كردووە, ئێستەش كاتی ئەویە كە تەوبە بكەین و بگەڕێینەوە بۆلای خوایی گەورە, بەڵكو خوای گەورە لێمان خۆش بێت .
خوشك و برای بەڕێزم.......
مانگی ڕەمەزان بۆ ئەوە نەهاتووە كە ڕۆژ خەریكی خەوبین تییدا و بەشەویش خەریكی یاری كردن و ( سین و زەرف و كڵاوێن تەماشاكردنی تەمسیلی و مسلسلات و چەندەها جۆری تریش كە ئەو كەناڵ و ڕاگەیاندنانە خەڵكیان سەر قاڵ كردوە بەو شتە حەڕام ونادروستانەوە, واتێدەگەن كە مانگی ڕەمەزان بۆ فیلم و گۆرانی و موسەلسەلات هاتووە.
هەروەها تەماشاكردنی ئەو تەمسیلی و فیلم و گۆرانینە ئەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئەجرو پاداشتی ڕۆژووەكەت, بەڵكو هیچ پاداشتت بۆنامێنیتەوە تەنها ڕۆژۆكەت لەسەر دەكەوێت.
موسڵمانی بەڕێز.....
ئەم مانگە مانگی قورئان خوێندن و شەو نوێژ و تەراویح و صەدەقەیە, خێر و پاداشت لەم مانگەدا زیاترە لە مانگەگانی تر, بە تایبەتی قورئان خوێندن لەم مانگەدا, چونكە لەم مانگەدا قورئان دابەزی, پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: ( مَنْ قَرَأ حَرْفاً مِنْ كِتَابِ اللهِ فَلَهُ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أمْثَالِهَا، لاَ أقول: ألم حَرفٌ، وَلكِنْ: ألِفٌ حَرْفٌ، وَلاَمٌ حَرْفٌ، وَمِيمٌ حَرْفٌ) (صحيح: رواه الترمذي(2912) وقال حديث حسنٌ صحيح. ),
واتە: هەركە سێك پیتێك لەقورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە خێرێكی بۆ ئەنووسرێت، وەخێریش (یەك) بە (دەیە) من ناڵێم (الم) پیتێكە، بەڵكو (الف) پیتێكەو (لام) پیتێكەو (میم) پیتێكە.
گەر خوێندنەوەی قورئان لە ڕۆژانی ئاساییدا ئەمەندە ئەجرو پاداشتی تێدا بێت ئەبێت لە ڕەمەزاندا چۆن بێت, بێگومان ئەجرو پاداشتی زیاترە .
هەروەها پیاوچاكان گەر ڕەمەزان بهاتایە وازیان لە خوێندنەوەی هەموو كتێبێك دەهێناو ڕویان دەكردە قورئان, ئەوەتا ڕەبیعی كوڕی سولەیمان دەیگێڕێتەوە كە ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) مانگی ڕەمەزان 60 خەتمەی دەكرد واتە: هەموو ڕۆژێك دوو جار قورئانی خەتم دەكرد.
بۆیە پێویستە كاتەكانمان بە فیڕۆ نەدەین بە شتی بێ سوودەوە و هەوڵ دەین بە زیكرو عیبادەت و خوێندنەوەی قورئانەوە بە سەر بەرین .
واخر دعوانا ان الحدلله رب العالمين