ژمارەی بینین:

كورتە باسێك لەژیاننامەی زانای پایە بەرز شێخ{محمد بن صالح العثیمین}

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/١١/٢٥

كورتە باسێك لەژیاننامەی زانای پایە بەرز شێخ{محمد بن صالح العثیمین}
ناوی {محمد}ی كوڕی {صالح}ی عوثیمین{الوهیبي التمیمي}
شێخ {العثیمین} ڕەحمەتی خوای لێ بێت..لەشاری{عنیزة} یەكێكە لە شارەكانی{القصیم1347ك } لە {27}ی رەمەزان لە دایك بوو, لە بنەماڵەیەكی خواپەرستە,شێخ -رەحمەتی خوای لێ بێت- یەك خێزانی هێناوە و هەشت منداڵی هەیە و {5}ی كوڕە و{3}ی كچ,
بەدواگەڕان بەدوای زانست و شێخەكانی:
شێخ ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە سەر رێبازی پێشین {السلف}بوو لە دوا گەڕانی بە دوای زانستدا, دەستی كرد بە لەبەركردنی قورئانی پیرۆز هێشتا منداڵ بوو, دەستی كرد بەخوێندن لە لای باپیری لە دایكێوە{عبد الرحمن بن سلیمان الدامغ}ڕەحمەتی خوای لێ بێت- پاشان دەستی كرد بە وانە خوێندن لای زانای پایە بەرز( العلامە عبد الرحمن بن ناصر السعدي رحمه الله) كە بە یەكەم شێخی دەژمێردرێت, كە وانەی {التوحید, التفسیر, الحدیث, الفقه}ی لای خوێند,... بۆ ماوەی {11} ساڵ سوودی لێ وەرگرت, وە یەكێك بوو لە باشترین قوتابیەكانی, پاش ئەوەی كە شێخ دەستی كرد بەخوێندن لەقوتابخانە خۆی گەیاند بە زانای پایە بەرز{الشیخ العلامة عبد العزیز بن عبد الله بن باز – رحمه الله -}صەحیحی بوخاری و هەندێك لەكتێبەكانی{شیخ الاسلام ابن تیمیە}و هەندێك كتێبی فیقهی خوێند. بەدوای زانستدا نەگەڕا تەنها لەشاری {ریاض}نەبێت كاتێك كە پەیمانگا زانستییەكان{المعاهد العلمیە}كرایەوە لە ساڵی 1372ك خۆی پێ گەیاند, كاتێك كە شێخ { عبد الرحمن بن ناصر السعدی }ڕەحمەتی خوای لێ بێت وەفاتی كرد شێخ {محمد بن صالح العثیمین}بوو بەئیمامی مزگەوتی گەورە لە {عنیزة} هەروەها دەستی كرد بە دەرس و وانە وتنەوە لە قوتَابخانەی عونەیزە, لەگەڵ دەرس وتنەوەش لەپەیمانگای زانستی خۆی گەیاند بەكۆلێژی{الشریعە وأصول الدین} لەزانكۆی{الإمام محمد بن سعود الإسلامیّە}لەگەڵ ئەندامێتی لەگەورەی زانایان لەعەرەبستانی سعودیە تاكو وەفاتی كرد.هەروەها لەو شێخانەی كە وانەی لایان خوێندووە:-
{الشیخ محمد الامین بن المختار الجنكي الشنقیطي, والشیخ عليبن محمد الصالحي, والشیخ محمد بن عبدالعزیز المطوع}
قوتابیەكانی:
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) گرنگی زۆر داوە بە قوتابیەكانی و لە هەموو جیهانەوە دەهاتن بۆلای, چونكە متمانەیەكی بە هێزیان هەبوو بەو زانستەی كە خوای گەورە پێی بەخشیبوو, كە بەو دەرس وتنەوەی كە دەییدا وەكو منداڵی خۆی دەیانیژمارد و بەخێویانی دەكرد هەروەها جێگا و خانووی بۆیانی دابینكردبوو كەژوری خواردن و كتێبخانەی تێدابوو ئامۆژگاریان دەكرد كە, گوێڕایەڵی دایك و باوك پەیوەندە بە گوڕایەڵی خوای گەورە, هەروەها شێخ حوكمەكانی خوای گەورەی جێ بە جێ دەكرد و فەرمانی بەچاكە دەكردوو و نكۆڵی دەكرد لە كاری خراپە
خوو ڕەوشتی:
شێخ -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- خوو ڕەوشتی وەكو پێغەمبەری خوا بووە"صلی الله علیە وسلم" كە, خووڕەوشتی قوڕئان بووە هەروەها لە سەر خۆو ونەرم و نیان دەناسراوە لە هەر جێگایەك بوایە خەڵكی لێی كۆدەبوونەوە و پرسیاریان لێی دەكرد, وە داوایان لێ ئەكرد دوعای خێریان بۆ بكات.....
هەروەها شێخ ڕەحمەتی خوای لێ بێت بەزۆری گرنگی داوە بە لەبەركردن (المتون) هەروەها داوای لەقوتابیەكانی دەكرد كە لەبەری بكەن و بەردەوام چاودێریانی دەكرد .
بەدەست هێنانی خەڵاتی {الملك فیصل العالمیة}
لیژنەی دەس نیشان بریاری دا كە خەڵاتی {الملك فیصل}ی جیهانی بۆ ساڵی (1414ك) بدرێت بەزانای پایە بەرز {محمد بن صالح العپیمین} لەبەر ئەو هەوڵ و تێكۆشانەی كە ئەنجامی داوە لە پناوی ئیسلام و موسڵماندا
كۆتا نەخۆشی:
شێخ ڕەحمەتی خوای لێ بێت توشی نەخۆشی شێر پەنجەی قۆڵۆن{سرطان قولون} پاش داوا لێكردنێكی زۆر لە لایەن سەرۆك وڵاتی عەرەبستانی سعودییەوە شێخ سەفەری كرد بۆ ئەمریكا بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشییەكەی . ئەوانەی كە لە دەور و پشتی بوون دەیگێڕنەوە ئەو كاتەی كە, پزیشكەكان چارەسەری تیشكی نەوەویان بۆ دانا{الاشعاع النووي} هەروەها بۆیان ڕونكردەوە كە, دەبێتە هۆی وەرینی پرچیەوە , پاشان شێخ پرسیاری كرد ئایە توكی ڕیشم ئەوەرێت؟ ئەوانیش وتیان بەڵێ ئەویش وتی: نامەوێت بگەمە لای خوای گەورە بەبێ ڕیش
پاشان گەڕایەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە و كرایە خەستەخانەی {الملك فیصل} پاشان لە{9ی ڕەمەزان دەركراو} چوو بۆ مەككە و لەوێ وانەی دەوتەوە پاشان گەڕایەوە خەستەخانەو حاڵی باش بووەوەو .پاشان جارێكی تر حاڵی خراپ بووە .
مردنی:
لە كاتژمێر (6)ی سەر لە ئێوارە ڕۆژی چوارشەممە لە 15\10\1421ك ڕەوانە كرایە خەستەخانەی (الملك فیصل التخصصي) لە جدە, ڕوحی پاكی بەرز كرایەوە بۆ لای خوای گەورە پاش ئەوەی كە تەمەنی گەیشتە (74)ساڵ و هەژدە ڕۆژ.