ژمارەی بینین:

تێكۆشان لە گەڵ ئەوانەی كە لایانداوە لە ڕێگای پێغەمبەران

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٦/٠٢

عن عبد الله بن مسعود – رضي الله عنه – أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال :
« ما من نبي بعثه الله في أمة قبلي إلا كان له من أمته حواريون وأصحاب يأخذون بسنته ويقتدون بأمره ، ثم إنها تخلف من بعدهم خلوف يقولون ما لا يفعلون ويفعلون ما لا يؤمرون فمن جاهدهم بيده ، فهو مؤمن ومن جاهدهم بلسانه فهو مؤمن ومن جاهدهم بقلبه فهو مؤمن وليس وراء ذلك من الإيمان حبة خردل »
( أخرجه مسلم وأحمد).
واتە: عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود(ڕەزای خوای لێ بێت) دەیگێڕێتەوە, كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: خوای گەورە هیچ ئوممەتێكی نە ناردووە لە پێش منەوە ئیلا لە قەومەكەی خۆی كۆمەڵێك پشتیوانان و یاریدەدەر و هاوڕێی هەبووە دەستیان گرتووە بە سوننەتەكەی و گوێڕایەڵیان كردووە, پاشان لە دوای ئەوان كۆمەڵێك جێماون كە قسەیان دەكرد بەڵام كردەوەیان پێ نەدەكرد , وە كردەوەیەكیان دەكرد كە فەرمانیان پێ نەكراوە جا هەر كەسێك بە دەستی تێكۆشانیان لە گەڵدا بكات ئەوە ئیماندارە و هەر كەسێكیش بە زمان تێكۆشانیان لە گەڵدا بكات ئەوە ئیماندارە و هەركەسێكیش بە دڵیشی پێی ناخۆش بێت ئەوە ئیماندارە, پاشان ئەگەر بە دڵیشی پێی ناخۆش نەبێت و بەرگریان لێ نەكات ئەوە بە قەد تووی گوڵە زەردەیەك ئیمانی نییە.