ژمارەی بینین:

ڕەزامەندی خوا گەورە لە سێ‌ شتدایە و یاخیبوونیشی لە سێ‌ شتدایە

عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال :
« إن الله يرضى لكم ثلاثاً ويسخط لكم ثلاثاً : يرضى لكم أن تعبدوه ، ولا تشركوه به شيئاً ، وأن تعتصموا بحبل الله جميعاً ولا تفرقوا ، وأن تناصحوا من ولاه الله أمركم ، - ويسخط لكم ثلاثاً – قيل وقال ، وكثرة السؤال ، وإضاعة المال » رواه مسلم ومالك وأحمد .

واتە: ئەبو هورەیرە دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: بەدڵنیایەوە خوای گەورە لە سێ‌ شتدا لێتان ڕازی دەبێت, هەروەها لە سێ‌ شتیشدا لێتان ناڕازی دەبێت, لێتان ڕازی دەبێت: بەوەی كە بیپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریكی بۆ بڕیار نەدەن, هەروەها دەست بگرن بە دینەكەی خوای گەورەوە و دووبەرەكی دروست مەكەن و ئەگەر خوای گەورە پێشەوایەكی بۆتان نارد ئەوا ئامۆژگاری بكەن, بەڵام لە سێ‌ شتدا لیتان ناڕازییە: وت و وات, زۆر پرسیار كردن , ماڵ بە فیڕۆدان .
گێڕەڕەوی فەرموودەكە :
(أبو هریرە) (دەوسی) هاوەڵێكیزۆر بەڕێز و لە هەموو هاوەڵان زیاتر فەرموودەی گێڕاوەتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) چەند جیاوازییەك هەیە لە ناوەكەیدا, وتراوە: (عبد الرحمن بن صخر) , هەروەها تراوە: (ابن غنم ) و هەندێك ناوی تریش وتراوە لە بارەیەوە, زۆربەیان ناوی یەكەمیان هەڵبژاردووە, لە ساڵی (59ك) كۆچی دوایی كردووە .
واتای وشەكان :
الرضا والسخط: دوو سیفەتی خوای گەورەن و ناشوبهێت بەسیفاتی خەڵكییەوە .
العبادە: لە زمانەوانیدا: ملكەچی و زەلیلی لەگەڵ خۆشەویستیدا ئەویش فەرمانێكی گشتی و كۆكەرەوەییە بۆ هەر شتێك, كە خوای گەورە پێی خۆشە و پێی ڕازییە لە قسە و كردەوەی ئاشكرا و شاراوە, هەر فەرمانێك كە خوای گەورە داوێتی فەرمانێكی فەرزە یان موستەحەبە ئەوە پەرستنە, گەر بۆ غەیری خوای گەورە ئەنجامی بدەیت هاوبەش بڕیاردانە.
الشرك: ئەوەیە, كە شتێك بكەیت بە هاو وێنەی خوای گەورەوە لە پەرستندا, كە ئەوە جۆرێكە لە جۆرەكانی پەرستن وئەنجامدان بۆ غەیری خوای گەورە, وە هەموو بیرو باوەڕێك یان وتەیەك یان كردەوەیەك, كە جێگیر بووە كە فەرمانێكە لە خوای گەورە وە ئەنجامدانی تەنها بۆ خوای تاك و تەنهایە: بە یەك دانانی خوای گەورە و باوەڕ و نییەت و سەرفكردنی بۆ غەیری خوای گەورە هاوبەش بڕیاردانە.
الاعتصام بحبل الله: دەستگرتن بەوەی, كە پێغەمبەری خوا هێناوێتی ئەویش قورئان و سوننەتە .
قیل و قال: ڕۆچوون لە ناڕەوایی و ئەوەی, كە پەیوەندی بەتۆوە نییە.
كثرة السؤال: زۆر پرسیار كردن لە خەڵكی .
إضاعة المال: گوێ‌ پێ‌ نەدان و زێدەڕۆیی تێدا و بەفیڕۆ دانی .