ژمارەی بینین:

دەستگرتن بە قورئان و سوننەتی خەلیفە ڕابەرەكان

نوسەر:وەرگێڕانی :يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠١/١٦

عن أبي نجيح العرباض بن سارية – رضي الله عنه – قال : وعظنا رسول الله)(صلى الله عليه وسلم) موعظة بليغة وجلت منها القلوب وذرفت منها العيون، فقلنا : يا رسول الله!! كأنها موعظة مودع ، فأوصنا. قال : « أوصيكم بتقوى الله والسمع والطاعة وإن تأمر عليكم عبد فإنه من يعش منكم فسيرى اختلافاً كثيراً ، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين من بعدي ، عضو عليها بالنواجذ وإياكم ومحدثات الأمور ، فإن كل بدعة ضلالة ».
رواه أبو داود والترمذي وقال : حديث حسن صحيح ورواه أحمد وابن ماجه والدارمي).
واتە: لە (ابی نجیح) عیربازی كوڕی ساریەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاریەكی ڕەوانبێژی كردین كە دڵەكان هاتنە لەرزین و چاوەكان هاتنە گریان , وتمان: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەمە وەكو ئامۆژگاری ماڵئاوایی وایە وەسێتمان بۆ بكە , پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ((وەسێتان بۆ دەكەم بە تەقوا و عیبادەتی خوای گەورە و بە گوێگرتن و گوێڕایەڵی, ئەگەر هاتوو پێشەواكەشتان بەندەیەك بوو بە دڵنیایەوە, ئەگەر هەر كەسێك لە ئێوە بژێت ئەوا جیاوازی و ناكۆكیەكی زۆر دەبینێت, فەرمانتان پێ دەكەم, كە دەست بگرن بە سوننەتی من و خەلیفە ڕابەرە ڕێنمووی كەرەكانی دوای من, بە كاكیلەكانتان قەپی پیا بگرن , وە وریاشتان دەكەمەوە لەو شتانەی, كە داهێنراون , بە دڵنیایەوە هەموو بیدعەیەك گومڕاییە.
شیكردنەوەی وشەكان :
الموعظە: یادكردنەوە بە خوای گەورە و ترسان لە توڕەیی و سزای .
بلــیغـە : واتە: كاریگەریەك كە دەگاتە دڵی گوێگران بە باشترین وشە و بە زمان پاراوی .
وجلت القلوب: ترسا .
ذرفت العیـون: فرمێسكی پێدا هاتە خوارەوە .
فـأوصـنـا : وەسێت, فەرمانێكە بە دڵنیایەوە.
الـتــقـوی: واتە: شتێك بكەیتە نێوان خۆت و ئەوی لێی دەترسیت تاوەكو قەدەغە و بەهێزت بكات .
الـســنــە: ڕێگاو ڕێباز ئەویش خۆبەستنەوەیە بەوەی, كە پێغەمبەری خوا وخەلیفە ڕابەرەكانە لە سەری بوونە لە بیرو باوەڕ و قسە و كردەوەكانیاندا .
الـبـدعــە: داهێنراوی كردارێكە لە دیندا, نە لە سەر دەمی پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم), هەروەها نە لەسەردەمی صەحابەدا كرابێت.
الـراشـدون: لە ڕێگای ڕاستەوە هاتووە دژی هەڵوەشاندنەوەیە.
المـهـدیـون: ئەو سەرفرازانەن كە دەگەنە حەق و شوێنكەوتنەكەی.
الضـــلال: ڕۆیشتن و دووركەوتنەوە لە حەق ئەویش دژی هیدایەتە .