ژمارەی بینین:

كورتە باسێك لە ژیاننامەی (عەبدوڵڵای كوڕی عەباس) (رەزای خوای لێ بێت)

نوسەر:وەرگێڕانی :يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠٣/١٠

ناوی عەبدوڵڵای كوڕی عەباسی كوڕی (عبد المطلب)ی هاشمییە, كوڕی مامی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) دەریا بووە لە بڵاو بوونەوەی زانستیدا, یەكێكە لەو هاوەڵانەی كە فەرموودەیان زۆر لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە و یەكێكیشە لە شارەزایانی (العَبادِلة) مەبەستیش لە (العَبادِلة) ئەم چوار هاوەڵەیە: عەبدوڵڵای كوڕی عومەر و عەبدوڵڵای كوڕی عەباس و عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود و عەبدوڵڵای كوڕی (عەمر) (ڕەزای خوایان لێبێت), ساڵی 68ك وەفاتی كردووە.